𝑃𝑎𝑟𝑡(25)

338 56 7
                                    

های..🖤

جۆنگکووک:ئەمەت بیردێتەوە شازادە؟
کاتێک وێنە کۆنەکانی نیشان دەدا

ئێلارا:لەڕاستیدا تەنها هەست دەکەم خەریکە هەموو
شتەکانم دێتە پێش چاو بەڵام لە چرکەیێکدا
ون دەبنەوە
بەدڵتەنگییەوە وتی

جۆنگکووک:ئاساییە خۆت دڵتەنگ مەکە باشە
بەئاگادارییەوە

ئێلارا:ئاساییه هەرشوێنێک بمەوێ بۆی بڕۆم لەنێو ئەم ماڵە؟
بەمەراقەوە

جۆنگکووک:بەدڵنیاییەوە کوێت ئەوێ بۆی بڕۆی؟
بەزەردەخەنەوە

ئێلارا:ئێێ..ژوورەکەت
بەشەرمەوە وتی

جۆنگکووک:هههه فەرموو هەرخۆی لە ڕابردووشدا
ڕۆشتووی
بەئاسایی

ئێلارا بەدڵخۆشییەوە هەڵسایەوە و بەرەو ژوورەکەی
جۆنگکووک ڕۆشت کاتێک دەرگاکەی کردەوە هەمان
ئەو جلەی بینی کە پێشتر جۆنگکووک بەدیاری بۆی
هێنابوو وەک یەکەمجار کە بینی شۆک بوو

ئێلارا:ئۆھ..ئەمە چیە جۆنگکووک؟
بەشۆکەوە لەجلەکە نزیک دەبووەوە

جۆنگکووک:هی تۆیە شازادە
بەزەردەخەنەوە

ئێلارا:من..بەڕاستی؟؟؟
بەدڵخۆشییەوە پرسی

جۆنگکووک:بەڵێ سەیری خۆت بکە
هەمان ئەو وێنەیەی نیشان دا کە گرتبووی بۆی

ئێلارا:واو چەندە جوانە
بەزەردەخەنەوە وتی و لەناکاو دەستی بەسەریەوە گرت
چونکە ئازاری سەری بۆ درووست بوو

جۆنگکووک:چیبوو شازادەکەم..پێم بڵێ تۆ باشیت؟؟
بەنیگەرانییەوە

ئێلارا:من باشم..تەنها سەرم کەمێک ئازاری هەیە
کاتێک دەستی بەسەریەوە گرتبوو

ئێلارا:جۆنگکووک...
لەناکاو لەهۆش خۆی چوو و جۆنگکووک بەزۆر توانی
بیگرێتەوە

جۆنگکووک:ئێلارا شازادەکەم هەڵسەوە چی ڕوویدا؟؟
بەهێواشی لەڕووخساری دەدا
جۆنگکووک ئێلارای بردە ژوورەکەی و پاڵیکەواند کاتێ
دەستی خستە سەرنێوچەوانی پلەی گەرمی ئاسایی
بوو بۆیە پەیوەندی بەدکتۆرەوە کرد
"الوو مامە ئێلارا لەناکاو لەهۆش خۆی چوو دوای
ماوەیێکی زۆر یەکەمجارە وای لێبێتەوە"
بەنیگەرانییەوە وتی

"بەڕاستی زۆر سوپاست دەکەم"
دڵخۆش بوو بەوەی زانی هیچ زیانێکی بۆ نییە ڕەنگە
بەهۆی گەڕانەوەی یادەوەرییەکانی بێ

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin