𝑃𝑎𝑟𝑡(14)

416 65 36
                                    

های..‌🖤

[پێش هەمووشتێک دەمەوێ شتێک بڵێم..بەجدی بێتام
بووە جەماعەت چیرۆکی هاوڕەگەزخوازی دەبینم لە
نێو واتپاد کەوا خەڵکێکی زۆر سەیری دەکا خودی خۆم
تەنها کەڤەری چیرۆک دەبینم دیارە هی هاوڕەگەزخوازە
واتای نییە موسڵمان بیت و چیرۆکی وا قێزەون بنوسی
و بیخوێنیتەوە تەبعەن گەر پاڵپشتیان نەکرێ ئەوان
وازدێنن بەڵام خەڵکێکی زۆر سەیری ئەم جۆرە چیرۆکانە دەکات..ئامۆژگاریێک لەمنەوە خۆتان لەم جۆرە چیرۆکانە بەدوور بگرن دەروون و دڵتان لەسەر
دین و ڕێی ڕاست ناهێڵی چیرۆک هەرچەند وشەی
نەشیاوی تێدابێ هێشتا باشترە لەو چیرۆکانەی کەوا
باس لە هاوڕەگەزخوازی دەکا..]
........

جا با دەست پێبکەین
.
.

ئێلارا:ڕەنگە ئەم کچە من نەبم
بەئاسایی وتی

سانا:تۆ چیدەڵێیت گەمژە کەواتا بۆچی ئومێد بەم
پیاوە دەدەی
بەتوڕەییەوە

ئێلارا:من ئومێدم بەو نەداوە منیش حەزدەکەم وەک
دوو خۆشەویستی ئاسایی بین بەڵام چی..
سانا قسەکەی بڕی

سانا:تۆ وەک منداڵێک ڕەفتار دەکەی ژیانی ئایدۆل
هەمووی بەمجۆرە بووە خۆشت ئەوەت دەزانی
بەتوڕەییەوە بەدوای یەکەوە دەی وت

ئێلارا:بەڵام سانا..

سانا:بەڵام و شتی نییە تۆ دەتزانی ڕۆژێک بەم حاڵەتە
دەگەیت گەر بەرگەی ناگری بۆچی هاتیت بۆ ئێرە
بەئاسایی

ئێلارا هیچی نەوت و ڕۆشتە ژوورەکەی

"ئەو ڕاست دەکا بەڵام من نامەوێ زیان بەو بگا"
بەدڵتەنگییەوە لەبەرخۆیەوه وتی

مۆبەکەی کردەوە بینی چەندین نامەی بۆ هاتووە

جۆنگکووک:ئێلارا شازادەکەم؟!!!

جۆنگکووک:ئەوە تۆیت لەسەر هێڵ نیت

جۆنگکووک:گەر هاتیت نامەم بۆ بنێرە

ئێلارا:من لێرەم

ئێلارا:بمبوره کەمێک سەرقاڵ بووم

ئێلارا مۆبەکەی دانا و چەند خولەکێک تەنها بیری
دەکردەوە تاوەکو دوبارە دەنگی مۆبەکەی هات

جۆنگکووک:ئاساییە تۆ باشیت؟

ئێلارا:بەڵێ من باشم..جۆنگکووک شتێک دەپرسم

جۆنگکووک:بپرسە ئازیزم

ئێلارا:چی گەر من پەشیمان ببمەوە؟

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now