𝑃𝑎𝑟𝑡(13)

421 60 21
                                    

های..🖤

سانا:چی گەر بۆ ئەوبوو بەڕێز سای
بەساردییەوە وایکرد سای سەیری بکا

سای:ئێوە گەمژەن ئەم پیاوە بۆ حەزەکانی بەکاری
دێنێ ئەو هەموو کچە بۆ ئێلارا جێناهێڵێ
بەتوڕەییەوە

سانا:هەمووکەسێک بەیەک چاو سەیرمەکە ئەو وەک
تۆنیە ڕەنگە تۆ کەسێکی وابیت
بەئاسایی

سای:ئێوە هەر بەمجۆرە بیرکەنەوە تاوەکو پەشیمانی
ئەم ڕۆژانە دەبنەوە
بەساردی وتی

سانا:نیگەران مەبە ئێلارا هەرگیز پەشیمان نابێتەوە
لەخۆشویستنی جۆنگکووک
بەگاڵتەجاڕییەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(ellara)

لەگەڵ جۆنگکووک ڕۆشتین بۆ ئەوەی خواردن بخۆین
ئەو پیاوێکی زۆر ڕووخۆش و شیرینە بەڵام
لایەنێکی تاریکی هەیە کەوا حەزناکا نیشانی بدا بەڵام
هەندێک جار ناچارە

جۆنگکووک:دەی خواردنەکەت بخۆ تۆ هیچ گرنگی
بەخۆت نادەی شازادە
کاتێک پارچەیێک لەخواردنەکەی خستە دەمیەوە

ئێلارا:نەخێر من خۆمم زۆر خۆشدەوێ بەڵام نامەوێ
قەڵەوبم
بەکیوتییەوە

جۆنگکووک:دەزانم ئەی چی دەربارەی من منت
خۆشدەوێ؟
چاوێکی لێداگرت

ئێلارا:کەس هەیە کەروێشکی خۆشنەوێ بەڕێزم؟
ئەویش چاوی لێداگرتەوە

بەدڵخۆشییەوە قسەیان دەکرد تاوەکو
"سڵاو ئێرا چۆنیت"
خوێندکارێکی زانکۆ لەبەشی کیمیا هات بۆ لایان کەوا
ئێلارای کەمێک دەناسی

ئێلارا:ئۆھ..سڵاو من باشم ئەی تۆ؟
بەڕووخۆشییەوە

کچەکە:منیش بەهەمان شێوە ئەم پیاوە قۆزه کێیە؟
هەوڵیدا سەیری جۆنگکووک بکا ئەویش سەری
نزم کردەوە تاوەکو نەیبینێ بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

ئێلارا:ئێ..ئەمە هاوڕێکەمە ڕۆز تۆ نایناسی
بەنیگەرانییەوە

ڕۆز زانی کەوا ئێلارا درۆ دەکات ئەمەی زۆر پێناخۆش
بوو چونکە ئەویش جۆنگکووکی بەدڵ بوو
"باشە کەواتا کاتێکی خۆش"
بەزەردەخەنەی فەیکەوە

ڕۆز ڕۆشت و ئێلارا کێشای بەشانی جۆنگکووک ئەویش
سەری بەمانای چیه لەرزاند

ئێلارا:سەیرکە وتم تووشی کێشەدەبیت
بەبۆڵەوە

جۆنگکووک:شازادەکەم نیگەرانی منه همم؟!
بەزەردەخەنەوە

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now