𝑃𝑎𝑟𝑡(7]

518 69 10
                                    

های..🖤

ئێلارا:ببورە جۆنگکووک زیادەڕۆیم کرد
بەشەرمەوە

جۆنگکووک:نەخێر ئاساییە..سەیرکە
دەستی بەقژی خۆیدا هێنا و تێکی دا تاوەکو ئێلارا
هەست بە شەرمەزاری نەکا

ئێلارا:هههه ئەوە بوەستێنە
بەکیوتییەوە

ئێلارا:دەی با بگەڕێینەوە ئیتر
بەزەردەخەنەوە

جۆنگکووک:باشە خانمەکەم
لەگەڵ وتنی خانمەکەم ئێلارا شەرمی کرد

جۆنگکووک ئێلارای گەیاندە ماڵەوە و خۆشی گەڕایەوە
بۆ ماڵەکەی خۆی لەکاتێکدا هێشتا جۆنگکووک
دڵی لای ئێلارا بوو"جۆنگکووکی گەمژە ئاشق
بوویت لەکۆتاییدا"بەدڵخۆشییەوە لەبەر خۆیەوە
قسەی دەکرد
.....

بەیانی:

ئێلارا و سانا ڕۆشتن بۆ زانکۆ
سانا بەهیوای ئەوەوەبوو بەزوویی پڕۆفیسۆر سۆهۆ
ببینی چاوی لەسەر هەموو شوێنێک بوو بەڵام
نەیبینی تاوەکو ئێلارا وتی"گەمژە پێنج خولەکیتر
دەیبینی"دواتر ڕۆشتن بۆ کڵاسەکەیان

سانا:گەمژە سۆهۆ کوانێ مەبەستم پڕۆفیسۆر سۆهۆ؟
بەمەراقەوە

ئێلارا:ئێستا دێت کەمێک لەسەرخۆبه
ئاسایی قسەی دەکرد

سانا:اهاا ئەوەتا هات سەیری کە چەندە قۆزه
دەستی لەسەر دڵی بوو

ئێلارا:گەمژە ئێستا دەتبینێ
بەهێواشی

دوای 2کاتژمێر لەوانەکە تەواوبوون و سانا هەوڵی دەدا
لە سۆهۆ نزیک بێتەوە بۆیه هەلێکی بۆ ڕەخسا و
سۆهۆ تەنها بوو

سانا:ئاا پڕۆفیسۆر من چەند پرسیارێکم هەیە
بەداماوی

سۆهۆ:بەڵام کاتم نیە تۆ ناوت چیبوو؟؟
بەئاسایی

سانا:ئێێ من سانا
بەشپرزەییەوە

سۆهۆ:ئەوەتا ژمارەکەم ئێستا کاتم نیە دەتوانی دواتر
تێل یاخود نامەیێک بنێری منیش بەخۆشحاڵییەوە
وەڵامت دەدەمەوە
بەڕێزەوە

سانا:باشە پڕۆفیسۆر زۆر سوپاس
بەشیرینی

سۆهۆ:شایەنی نییە بچکۆل
بەئاسایی وتی و ڕۆشت

سانا:ئەو..وتی بچکۆل ئااا دەمزانی ئەویش منی
بەدڵ دەبێ کچێ ئێلارا
بەهاوارەوە

هەمووی بۆ باسکرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ئێلارا خەریک
بەخۆی بوو تا بچێتە کۆمپانیا و کڕاشەکەی ببینێ
بۆ یەکەمین جار لەماڵەوە خواردنی خوارد
ئینجا بەڕێکەوت
.....

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now