هانسو دوای ئەوەی ئارام بۆیەوە وتی"کاکە جۆنگکوک لەگەڵ ڤیۆڵ هاوسەرگیری بکەوە"
جۆنگکوک هەرزوو هانسوی دوورخستەوەو بەشێوەیەکی گرژ سەیریکرد و وتی"تۆ ئاگاداری
خۆتی هانسو چیەڵێت ئەوان کەمیان بەتۆ کرد تۆیش دەڵێی بگەڕێوە نێو ئەو خێزانە هەرگیز ئەوە ڕونادا"
جۆنگکوک هێمنیەکەی لەدەست داو بەتوڕەی وتی.هانسو بەنەرمی دەستەکانی گرت"ڪاڪە جۆنگڪوڪ ڤیۆڵ تاوانی چیە!!کەتۆی خۆشەوێت
من و ڤیۆڵ وەکو یەکین لەچەند ڕوویەکەوە ئەویش
ئاشقی تۆیە بۆچی ئەو سزا بدرێ تاوانی ئەو چیە کە خۆشی دەوێت کاکە جۆنگکوک همم!! ئەی تۆ تۆیش ئەوت خۆشەوێ ، تکایە بێدەنگ بە بیەڵە قسەبکم ،
من باش تۆ دەناسم تۆیش وەک شێت ئاشقی ئەویت
وەک چۆن سەڕەڕای هەموو ئەم شتانە من تایهیۆنگم ئەوێت بەم شێوەیش تۆ ڤیۆڵت ئەوێ بۆیە تکایە سەرەتا لەبەر خۆت پاشان ڤیۆڵ وەدواتر من بەوە ڕازی بە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیتەوە کاکە"هانسو
بەنەرمی کە فرمێسک بەهێواشی لەچاوی ئەهاتە خوارەوە جۆنگکوک سەیری زەویەکەی ئەکرد زمانی
بەناوەوەی ڕوومەتیا ئەهێنا ئەیویست کۆنتڕۆڵی خۆی بکا ویستی بەشێوەیەکی توند ڕەتی بکاتەوە بەڵام کە سەری بەرز کردەوە ڕووخسارە پڕ ئازارە
شێوە کەروێشکێکەی خوشکەکەی بینی هەرزوو پەشیمان بۆیەوە بەچاوێکی پڕ سەیری یەکیان دەکرد.***
ڤیۆڵ لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد دەستی
لەسەر دڵی دانا"جۆنگکوک هی منە ئێمە دووبارە
دەبینەوە بەهی یەک جۆنگکوک هیــ"قسەکانی
ڤیۆڵ بڕدران کچەکان هەموان لەم ژوورەبوون
مەبەسەم خاتو ڤالین و ڤانێسا و مینا و هەنێک
لەکچانی خێزانی کیم.*شێوەی کاری جلەکە و میکیاژ و قژی ڤیۆڵ*
دەنگێکی زۆر خۆش و ناسک و نەرم و قسەکەی ڤیۆڵی بڕی و سەرنجی هەموانی بۆلای دەرگا گەورەکە ڕاکێشت"تۆ هەمیشە هی جۆنگکوک بوویتەوە وە جۆنگکوکیش هەمیشە هی تۆ بووە
ئێوە بۆهەمیشەیش هی یەک دەبن"
YOU ARE READING
ئازارەڪانیـے هاوسەرگیری||𝗞•𝗧✓
Short Storyنوسەر:لارا بڵاوڪردنەوەی:2024/3/1 دەربارەی بیرۆڪە تەواویمافی بیرۆڪەی چیرۆڪەڪەو مافی بڵاوڪردنەوەی بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تایبەت بە ئەڪاونتی:Laraa_44 ئەگەر هەرڪۆپیەڪ لە چیرۆڪەڪەمتان دۆزیەوە ئاگادارم بڪەنەوە. جۆری ڪتێب: چیرۆڪەی خۆشەویستی - ڕۆمانسی - هەست بزو...
⁴||هاوسەرگیری جۆنگکوک و ڤیۆڵ.
Start from the beginning