𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟓

848 127 212
                                    



Vote before reading
هاوڕێیان تکایە فۆڵۆی ئەم کچە جوانە بکەن
shnyar200




پاش کەمێک لاڤـینیـا هاتە خوارەوە
بە تەواوەتی خۆی ئامادە کردبوو
هەر کە جۆنگ کووک ئەوی بینی جەستەی کەوتە لەرزین
ڕاستە لاڤـینیـا تەنها پانتۆڵێک و بۆدییەکی ئاسایی لەبەر بوو
بەڵام هیشتاش دڵی جۆنگ کووکی لەرزاند

" من ئامادەم، بڕۆین.؟! " لە جۆنگ کووکی پرسی
" بۆچی چاکەتێکت نەهێنا.؟! " جۆنگ کووک وتی کاتێک کۆتەکەی کردە بەری


" نامەوێت، دەمەوێت هەست بە سەرما بکەم " لاڤـینیـا شانی بە بێ باکی هەڵکێشا

لە ڕاستیدا باوشە گەرمەکەی جۆنگ کووکی دەویست
خۆشی نازانێ بۆ بەڵام هەر دەیەوێت

دەیەوێت بزانێت کاردانەوەکانی جۆنگ کووک بەرامبەری چییە


جۆنگ کووک مەچەکی گرت " باشە بەڵام لەناو ئوتومبێلەکە بمێنەوە، نامەوێت سەرمات ببێت "

" بابزانین چۆن ئەبێت " جۆنگ کووکی جێهێشت و چوویە نێو ئوتومبێلەکەوە











دووای کەمێک گەیشتنە چێشتخانەیەک کە جۆنگ کووک هەڵیبژاردبوو
جۆنگ کووک ڕۆیشت و دەرگای ئوتومبێلەکەی بۆ لاڤـینیـا کردەوە
پاشان دەستی بۆ ڕاگرت تا دەستەکانی بگرێت

لاڤـینیـا سەری سوڕما بەم ڕەفتارە
ئەمەی بەلاوە زۆر جوان بوو
کاتێک پیاوێک دەرگا بۆ ئافرەتێک دەکاتەوە و دەستەکانی بۆ ڕادەگرێت

بە نەرمی دەستەکانی گرت و دابەزی
لاڤـینیـا ویستی تێیبپەڕێنێت بەڵام جۆنگ کووک دەستەکانی توند کرد و لە جێگەی خۆی نەجوڵا

" چی ڕوویداوە جۆنگ کووک.؟! " بە نەزانییەوە پرسی

جۆنگ کووک کۆتەکەی خۆی دانا و کردییە بەری
لاڤـینیـا سەری سوڕما بە گەورەیی کۆتەکەی

" ئەمە بۆ ئەوەنە گەورەیە .؟!" حەپەسابوو
بە دەنگی پێکەنینی جۆنگ کووک سەری بەرد کردەوە

لاڤـینیـا خۆی مۆن کرد
جۆنگ کووک دەنگی پێکەنینی بەرز بوویەوە " ئای خوایە
گەمژە کێشەکە لە تۆیە نەک لە کۆتەکەی من "

|| کەروێشکە نەفرەت لێکراوەکە || jjkWhere stories live. Discover now