𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟑

851 133 54
                                    

Vote before reading.....






Lavinia's pov




دەستەکانم لەسەر دڵم دانا
ئای خوایە خەریک بوو دڵم بوەستێ
بە قورسی تفم قوتدا

هەستم بە سووتانی ڕوومەتەکانم کرد
لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگالێدان بوو

" وەرە.!! "
یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە ژوورەوە
ترساو دیاربوو

" خانمەکەم، دایکی بەڕێز جیۆن لە چێشتخانەکە چاوەڕوانتە "
دایکی جۆنگ کووک؟؟
ئەو منی بۆچییە ئێستا.؟؟

" باشە، پێی بڵێ ئێستا دێمە خوارەوە "
سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆیشت

وەک بڵێی قەناعەتم بەوە کردووە ئێرە ماڵی منە
بەجۆرێک ئاسوودەم لێرە

جلێکم پۆشی و ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەکە
بە هێواشی چوومە ژوورەوە

بینیم هەمووان بە سەیری سەیرم دەکەن
وەک بڵێی من دوژمنیانم
بە تایبەتی دایکی جۆنگ کووک

باشە تۆ بڵێی بەڕاستی دایکی بێت.؟؟؟
لەوە ناچێت

چوونکە جۆنگ کووک جۆرێکە
نەرم و نیانە بەڵام دایکی لەوە ناچێت

" بەیانیتان باش " بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتم
" بوەستە لە ڕۆڵبینین وەک فریشتەیەک ئەی نەفرەتی، ماوەیەکی زۆرە ئاسوودەیت و خزمەتت ئەکرێت وەک بڵێی تۆ خانمی ماڵ بیت لە بری من، ئێستاش نۆرەی تۆیە خزمەتی ئێمە بکەیت "

چاوەکانم لە شۆکا کرانەوە " چـ-چـی دەڵێیت.؟؟ "
لەناکاو بەرەو ڕووم هات و قژی گرتم
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون

" دەڵێم تۆ لێرە خزمەتکارێکیت و زیاتر نا، تێگەیشتی.!؟ ئێستاش هەموو چێشتخانەکە پاک بکەرەوە" گرتنی قژمی توندتر کرد 
" ئەها.... وە ئەگەر بە جۆنگ کووک بڵێیت " لە کۆتاییدا چرپەی کرد بە گوێمدا " بەجۆرێک ئەوکوژم کەس تەرمەکەت نەدۆزێتەوە "

|| کەروێشکە نەفرەت لێکراوەکە || jjkWhere stories live. Discover now