𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟐

913 150 106
                                    

Vote before reading.....




Author's pov



« لـە کۆشـکەکـە »

هەر کە گەیشتە بەردەم دەگای سەرەکی گوێی لە دەنگی شکانی شت بوو

زۆر بە بەهێزی لە دەرگاکەی دا " نەفرەتییەک بێت و ئەو دەرگایە بکاتەوە "

لەناکاو دەرگاکە کرایەوە
ئەوەی جۆنگ کووک بینیتی توشی شۆکی کرد

" ستراوبێرییە'کەم.؟؟ "

هەر کە دەرگاکە کرایەوە جەستە بچووک و وردیلانەکەی لاڤـینیـای بینی کە بە گریانەوە سەریری دەکات

لە شوێنی خۆی بەستی کاتێک دەستی بینی خوێنی لێ دەچۆڕێ
ویستی دەستی لێ بدات بەڵام لاڤـینیـا ڕێگەی نەدا و بە گریانەوە دوور کەوتەوە

" لێم دووربکەوە.... لێم دووربکەوە " سەری بەملا و لادا دەجوڵاند
جۆنگ کووک بە هێمنی دەرگاکەی لە دووای خۆیەوە داخست
" شــــــ، سویتی هێمن بەوە " هەوڵی دەدا لێی نزیک ببێتەوە

خەریک بوو بە لاڤـینیـا بگات بەڵام تایهیۆنگ پەیدابوو
ئەمەش وای لە لاڤـینیـا'کرد بترسێت و دوور بکەوێتەوە


" بەنەفرەت بیت " جۆنگ کووک خوێنی کڵپەی کرد
تایهیۆنگ ویستی قسەبکات بەڵام پێی بڕی " بەتەنیا جێمان بهێڵن هیۆنگ، بە هەمووان بڵێ ئێرە چۆڵ بکەن " هەوڵیدا هێمن دەربکەوێت لە پێش چاوی لاڤـینیـا تا زیاتر نەیترسێنێت

" لە کۆشکێکی گەورە بە تەنیا ئەمێننەوە.؟ دڵنیای باش ئەبن.؟؟ "
تایهیۆنگ پرسی

جۆنگ کووک بە بێزاری سەیریکرد
تایهیۆنگیش تێگەیشت " باشە ببورن، بەردەوام بن لەوەی دەتانکرد " بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی وتی و ون بوو

لاڤـینیـا بە توڕەییەوە سەیری تایهیۆنگی کرد
" ستراوبێریەکەم.؟؟ " جۆنگ کووک ئەوی لە خەیاڵەکانی دەرهێنا کاتێک بە پەنجەکانی چەناگەی ئەوی بەرز کردەوە


" چی ڕوویداوە.؟ بۆچی بەوشێوەیە توڕەی.؟؟ " لێی پرسی

|| کەروێشکە نەفرەت لێکراوەکە || jjkWhere stories live. Discover now