دوا گـوڵـیــ ڵـۆتـســ 1945
────┈┈┈┄┄╌╌╌╌┄┄┈┈┈────
بۆ چێژ وەرگرتن لە چاپتەرەکە دڵنیاببنەوە لە داگیرساندنی گۆرانیەکە
.
.
.
.
.
.سەرکەوتە سەر پشتی ئەسپە تایبەتیەکەی سەربازەکانیش لە دوایەوە سەر کەوتنە سەر پشتی ئەسپەکانیان
فەرماندە هۆسیۆک لێی نزیک بوویەوە کاتێ لەسەر پشتی ئەسپەکەی بوو و دەیویست ئەو هەواڵە بە فەرماندەی تایبەت بدات کە کەمێک پێش ئێستا لە تەلەفۆنەکەوە پێی گەیشت
"فەرماندەی هێزی شین لە پشت گردەکەوە چاوەڕێمان دەکەن"
"با بڕۆین"
دەنگە سارد و بێ هەستەکەی هەروەک گرمەی هەورێکی پڕ باران بوو کە ئاسمانەکەی داگیر کردووەدەنگی غارەی ئەسپەکان تێکەڵ بە بایە سارد و خێراکەی پانتاییە سەوزەکە ببوو کە ئاماژەی دەدا بۆ ڕەشەبایێکی بەهێز کە تاریکی دونیا شاهێدی ئەمە بوو
دوای ئەو شەوەی فەرماندە ژووری زیندانەکەی بەجێ هێشت هەرگیز نەگەڕایەوە بۆلای، بیرکردنەوەکانی کە وەک گەردەلوول لە مێشکیا دەخولایەوە و ئاماژەی دەدا کە خەمیەتی ئاگری تووڕەیی لە مێشکیدا هەڵدەگیرساند
خۆی بە دوور دەگرت لە پرسیار کردن لە حاڵی کامادۆی بچوک وەک هەمیشە سەرنجی دەخستە سەر خاوێنکردنەوەی زەویەکانیان لە دەستی دوژمن
لە کۆتایدا لە بەردەم هێزەکە وەستان کە فەرماندەکە لە پێشیانەوە وەستا بوو و لێیان نزیک بوویەوە کاتێک ئەسپەکەی لە بەرامبەریان ڕاگرت فەرماندە هۆسیۆک لێیان دوور کەوتەوە
"فەرماندەی هێزی تایبەت کیم تایهیۆنگ، چاوەڕێی ئەوە نەبووم لەگەڵ تۆدا لە بەرەی جەنگ بم لەگەڵ ژاپۆنیەکان بەڵام وادەردەکەوێت بەختێکی باشم هەیە"
لێوەکانی فەرماندەی هێزی شین بەرز بوونەوە و قسەکانی بە دڵخۆشیەوە وتلە کاتێکدا فەرماندە کیم تەنها ڕووە ساردەکەی درێژە پێدەدات لە بەردەمیدا کە بە تۆنە ساردەکەی وتی
"فەرماندە ئێمە لێرەین بۆ گەراندنەوەی خاکەکەمان نەوەک خۆشحاڵی"
ئەوی تێپەڕدا بەبێ گرینگی کە وایکرد فەرماندەکەی تر ددانی لە تووڕەیدا لێک بخشێنێت و لەگەڵ هێزەکەی لە دوایەوە بڕۆنگەیشتن بە یەکێ لە بارەگاکانی دوژمن وە زەنگی کوشتارێکی گەورە لێدرا، هەموو سەربازەکان بە یەک دەنگ هاواریان کرد وە هێرشیان کردە سەر بارەگاکە
أنت تقرأ
𝑇𝐴𝐸𝐾𝑂𝑂𝐾᯾𝐿𝐴𝑆𝑇 𝐿𝑂𝑇𝑈𝑆 𝐹𝐿𝑂𝑊𝐸𝑅 1945
Historical Fictionسـوودیــ چـیـیـە تـرسـتــ لـێـمــ هـەبـێـتــ بـەڵـامــ پـارێـزگـاریـمــ لـێــ نـەکـەیـتــ، زۆرتــ خـۆشــ بـوێـمــ بـەڵـامــ لـێـمــ تـێـنـەگـەیـتــ، بـیـرمــ بـکـەیـتــ و بـەدوامـدا نـەگـەڕێـیـتــ، سـوودیــ چـیـیـە لـەنـێـو شـتـەکـانـتـدا بـمــ بـەڵ...