𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 3

750 80 149
                                    

دوا گـوڵـیــ ڵـۆتـســ 1945

────┈┈┈┄┄╌╌╌╌┄┄┈┈┈────

بۆ چێژ وەرگرتن لە چاپتەرەکە دڵنیاببنەوە لە داگیرساندنی گۆرانیەکە

.

"تکایە... چاوەکانم ئازاریان هەیە"

"خەڵکەکەشم ئازاریان هەبوو... ئایا سەربازەکانتان هیچ بەزەیەکیان پێیاندا هاتەوە همم؟... نەخێر بەڵکوو ئەوان چیان کرد؟... کوشتیان."
فەرماندە زیاتر لەو جەستە بچووکە لەرزیوە نزیک دەبوویەوە و زیاتر بۆنی خوێنی دەکرد

کامادۆ تەنها بێدەنگ بوو و گریانەکەی قوت دەدایەوە و ترسەکەی زیاتر دەبوو. فەرماندە لە بەردەمی دانیشت و هەناسە گەرمەکەی ڕوخسارە سارد و خوێناویەکەی کامادۆی گەرم دادەهێنا و لێوەکانی زیاتر دەهێنا لەرز

"بۆچی ئەوەندە دەترسیت؟"
فەرماندە بە کزی وتی و بە نەرمی دەستەکانی دەهێنا بە ڕوخساری کامادۆدا و ڕوخساری زیاتر نزیک دەکردەوە و کامادۆ فرمێسکەکانی زیاتر بوون

"وابیر دەکەیتەوە ئەوەی سەربازەکانتان بەرامبەر بە گەلەکەم کردنیان منیش بەرامبەر بەتۆ دەیکەم؟"

کامادۆ تەنها بە ترسەوە سەری لەقاند. بەڵێ کامادۆی بچووک دەبێت زۆر ترسا بێت و بترسێت گەر هەمان شتی بەرامبەر بکرێتەوە و هەمان کاری لەگەڵ بکرێت بەڵام فەرماندە ئەوە دیاری دەکات کە کامادۆ چی بەسەر دێت و وا بڕیار دەبێت گۆڕەکەی لە کوێ بێت

" ڕەنگە ترساویەکەت هەمیشە هەستی سەیرم پێ دەدات کامادۆی بچوک... ترس... دڵخۆشی... خەفەت... سەربەرزی... بەڵام شتێکیتر لە تۆدا..."

چاوەکانی داخست و بە هێواشی نزیکتر بوویەوە. سییەکانی تا توانی بۆنی کرد و لێی دوور کەوتەوە. کامادۆ لەبەر ترس لە نزیک بوونەوەکانی فەرماندە ئازاری چاوە کوێرە زامدارەکانی بۆ ساتێک لەبیر بردچوویەوە کاتێک هەستی بە ڕوومەتە ساردەکەی فەرماندە کرد لەسەر ڕوومەتە بچووکەکانی خۆی

"لە شوێنی خۆت مەجوڵێ"
زۆر سارد وتی کە کامادۆی وشک کرد. هەستایەوە لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە و یەکێ لە مەشخەلەکانی ڕێرەوەکەی هێنا و گەڕایەوە لای کامادۆ دوای ئەوەی بە تەواوی سەیری هەردوو لای ڕێڕەوەکەی کرد. مەشخەلەکەی بە دیوارەکەوە هەڵواسی و لە بەردەم کامادۆ دانیشتەوە و سەیری کرد بە قوڵی کە ڕوخسارە لەرزیوە پڕ ترسەکەی کامادۆ بۆ ساتێک فەرماندەی هەناسە بڕاو کرد

"مەلەرزە و کەمێک سەرت بەرز ڕابگرە"
بە جدی و توندیەوە وتی. کامادۆ هیچ شتێک نەبوو بیکات جگە لە گوێڕایەلی کردن لە فەرماندە چونکە ئەو تووڕەیەکەی فەرماندەی بینیوە و دەزانێت کە چۆنە بۆیە تەنها گوێڕایەڵ دەبێت لە ترسی مردن هەرچیەکیش ڕووبدات

𝑇𝐴𝐸𝐾𝑂𝑂𝐾᯾𝐿𝐴𝑆𝑇 𝐿𝑂𝑇𝑈𝑆 𝐹𝐿𝑂𝑊𝐸𝑅 1945Where stories live. Discover now