🔥20🔥

110 7 340
                                    









تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💞🥺!















MILES pov:
BEFORE SIX YEARS OLD:

مایڵس:
شەش ساڵ لەوەوپێش:





یاسای یەکەممان جێبەجێکرد که نابێت نزیکی یەکتر ببینەوه ئەوکاتەی دایک و باوکمان له ماڵەوەیه.

بەڵام هەندێک جار ئەوه جێبەجێ ناکەین ئەگەر دەرگاکه کلیل بدەين لەو ديوەوه.

یاسای دووەم جێى داخبوو، نابێت س*كس ئەنجام بدەين. وه یاسای ژماره سێش زیاد كرا: نابەت شەوان بچم بۆلای ڕەیچڵ، چونکه لیسا شەوانه دێت و سەردانی ڕەیچڵ دەکات، له هەمان کاتدا مافی خۆیەتی وەکو دایکێک ئاگاداری کچه هەرزەکارەکەی بێت.

ماوەی مانگێک دەبێت که له هەمان ماەدا دەژین. باسی ئەوەشمان نەکردۆتەوه که پێنج مانگمان ماوه. باسی
ئەوەشمان نەکردووه که باوکم و دایکی خۆشەویستی یەکترن. باسی ئەوەشمان
نەکرد ئەو شتەی که ڕوودەدات، ئێمه بۆ ماوەی زیاتر له پێنج مانگ پێکەوە دەبین.

پشووەکان.

سەردانی کۆتایی هەفتەکان.

بۆنەكان.

وەکو پەیوەندییەکی تر پیکەوه نابین، بەڵام له شێوەی خێزان پێکەوه دەبین.

ئێمه باسی ئەم بابەته ناکەین، چونکه وامان لێدەکات وا بیربکەینەوه که کارەکەمان هەڵەیه.

به هەمان شێوه بۆيه قسەی لەسەر ناکەین، چونکه سەخته. کاتێک بیر لەوه دەکەمەوه
ئەو دەچێت بۆ میچان و منیش له
سانفرانسیسکۆ دەمێنمەوه، ناتوانم بەرگەی بگرم. ناتوانم تەماشای ئەوه بکەم که ئەو نابێته هەموو شتێكی من.

باوکم گوتی: "یەکشەممه دەگەڕێینەوه."

"به تەنها له ماڵەوه دەبێت، ڕەیچڵ له ماڵی هاوڕێکەی دەمێنێتەوه، دەتوانیت بانگهێشتی ئیان بکەیت."

"وا دەکەم." درۆشم دەکرد.

ڕەیچڵیش درۆی کردبوو. ڕەیچڵ کۆتایی
هوفته لێره دەمێنێتەوه. نامانەوێت هیچ
هۆکارێکیان پێبدەین که گومانمان لێبکەن. زۆر سەخته لەبەردەم دایک و باوکماندا
فەرامۆشی بکەم. زۆر سەخته وەها خۆم پیشان بدەم که ئەو کەسێکی ئاساييه بۆ من، له كاتێكدا دەمەوێت به هەموو ئەو قسانه پێبکەنم که ئەو دەیکات. دەمەوێت
دەستخۆشی لێبكەم لەو كارانەی ئەنجامی دەدات. دەمەوێت به باوکم بڵێم که ئەو کچه چەنده زیرەکه، نمرەکانی چەنده نایابن،
چەنده بەخشندەیه، زوو دەچێته دڵەوه.
دەمەوێت به باوکم بڵێم که من
خۆشەویستێکی نایابم هەیه و ئەگەر بیبینێت بێگومان به دڵی دەبێت.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 25, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خۆشەویستی ناشیرین ||Where stories live. Discover now