🔥1🔥

382 28 2
                                    






















تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💞🥺!


















TATE POV:



"خاتوونە گەنجەکە کەسێک ملتی بریندار کردووە."

چاوەکانم زەق بوەوە، لامکردەوە بۆ پیاوە قۆزەکەی تەنیشتم لە بەردەم بەرزکەرەوەکەدا، بە زەردەخەنەوە تەماشای ملمی کرد و گوتی: "خاڵەکەی لە ملت."

ڕاستەوخۆ دەستم بەرز کردەوە و دەستم لە لە خاڵەکەی خوار گوێمەوە دا.

"نەنکم دەیگوت هەبوونی خاڵی گەورە بە جەستەوە چیتۆکی ژیانی پێشوویان دەگێڕێتەوە، پێم وابێت تۆش دراوە لە لا ملت و کتوپڕ مردوویت."

زەردەخەنەیەکم کرد و هیچم نەگوت، چونکە ئەو کابرایە جێی مەترسی نەبوو، بە شێوازی دەرکەوتنی پشتە چەماوەکەی و دەستە لەرزۆکەکانی بێت پێدەچوو لە هەشتاکانی تەمەنیدا بێت، هەرچەندە سەرەتا گفتوگۆکەی کردەوە. پاشان بەرەو کورسییە سورەکان گەنگاوی دەنا کە لە تەنیشت بەرزکەرەوەکە دانرابوو، دووبارە کە دانیشت سەری هەڵبڕی و ئەمجارە پرسی:" دەچیت بۆ نهۆمی هەژدە؟"

چاوەکانم زیتکردەوە و کەوتمە بیرکردنەوە، ئەوە یەکەمین جاری منە کە دێم بۆ ئەم بینایە و یەکەم جاریشە ئەم پیاوە ببینم، بۆیە پرسیم:" بەڵێ بەڕێز، تۆ لێرە کار دەکەیت؟"

"لەڕاستیدە بەڵێ."

سەری ڕاوەشاند، منیش تەماشای بەرزکەرەوەکەم دەکرد، یانزەم نهۆمی تر مابوو تاکو بگەمە نهۆمی هەژدە، نزام دەکرد زوو بگاتە خوارەوە.

"من تەنها پەنجە دەنێم بە بەرزکەرەوەکەدا."

پاشان گوتی: "پێم وانییە ناوێکی گونجاو هەبێت بۆ کارەکەی من، بەڵام هەندێک جار خۆم وەک و کاپتنی فڕۆکە دێتە پێش چاو، چونکە خەڵک دەنێرم بۆ بیست نهۆمی سەرەوە."

زەردەخەنەیک گرتمی، چونکە باوک و براکەمم بیرهاتەوە، ئەوانیش کاپتنی فڕۆکەن، گوتم: "ماوەی چەندێک دەبێت کاپتنی ئەم بەرزکەرەوەیەیت؟"

پرسیارەکەم کرد و چاوەڕوان بووم وەڵام بداتەوە، لە هەمان کاتدا چاوەڕوان بووم بەرزکەرەوەکە بگات، سوێند دەخۆم ئەمە خاوترین بەرزکەرەوەیە لە هەموو ژیانم دا دیبێتم.

"لەوکاتەوەی کە چیتر ناتوانم کاری چاککردنەوەی باڵەخانەکە بکەم. ماوەی سی و دوو ساڵە لێرە کاردەکەم، بەرلەوەی ببمە کاپتن کە ماوەی پانزە ساڵێک دەبێت، پێم وابێت خاوەنی باڵەخانەکە لە باشی خۆی ئەم کارەی پێداوم تاکو خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم تا ئەو کاتەی دەمرم."

خۆشەویستی ناشیرین ||Where stories live. Discover now