🔥9🔥

40 8 8
                                    


















تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💞🥺!















TATE POV:




دایکم پرسی:" ئایا تۆ سوپاسگوزاریت؟"

مۆبایلەکەم له گوێمەوه خسته گوێیەکەی ترم و كلیلەكانم لە نێو جانتاکەم دەرهێنا:" بەڵێ بەڵام لەکاتى کريسمسدا نا. له ئێستادا
تەنها له کۆتایی هەفتەکاندا کاردەکەم."

"باشه کۆربن ئاگادار بکەرەوه که هێشتا نەمردووین ئەگەر بیری لەوه كردەوه پەیوەندیمان پێوه بکات."

به پێکەنینەوه گوتم؛ "پێی دەڵێم خۆشم دەوێیت."

پەیوەندییەکەم داخستەوه و مۆبایلەکەم خستەوه نێو گیرفانم. ئێستا وەکو پەرستار کار دەکەم، بەڵام نیوەی کاتەکه. دوێنێ شەو کۆتا ڕۆژی ڕاهێنانم بوو بەرلەوەی کاتەکەم بگۆڕێت بۆ کارکردن له کۆتایی هەفتەدا.

حەزم له کارەکەمه کەم تا زۆر، ڕاستییەکەی سەرەتا له چاوپێکەوتنەکەدا سەرسام بووم لەبەرئەوەی به تەواوی لەگەڵ کاتی خوێندنەکەمدا دەگونجێت هەموو ڕۆژێک خوێندنم هەیه چ له کلینکەکه بم یاخود کاتژمێری زیادەی خوێندنم هەبێت دواتر شەفتی دووەم کاردەکەم له کۆتایی هەفتەدا له نەخۆشخانه.
له ئێستادا شێوازی کارکردنم پچڕ پچڕ بووه.

دەمەوێت ئەوەش بڵێم که سانفرانسیسکۆم به دڵه. دەزانم تەنها دوو هەفتە تێپەڕیوە، پێم وابێت دوای خوێندنەکەشم بەهاری داهاتوو لێره بەسەر دەبەم وەک لەوەی بگەڕێمەوه بۆ
سان دیگۆ.

من و کۆربن کاتی زۆر پێکەوه بەسەر نابەین، زۆربەی کاتەکان لەسەر کارە، وەک لەوەی له ماڵەوه بێت،هەر لەبەرئەوەشه کاتی زۆرم له بەردەسته تا ئەوەی دەمەوێت ئەنجامی بدەم.

زەردەخەنەم دەکرد، چونکه له کۆتایدا شوێنێكم دۆزییەوه به دڵم بێت، دەرگای شوقەکەم کردەوه، زەردەخەنەکەم ون بوو،
لەبه رئەوەی سێ کوڕ له بەردەمم وەستاون دوانیان دەناسمەوه.

مایڵس له چێشتخانەکه وەستاوه، ئەو گه مژه بێڕەوشتەی که له
بەرزکەوەکەدا بینیم ئەویش لەسەر قەنەفەکه دانیشتووه.

بۆچی مایڵس لێرەیە؟

بۆچی ئەمانە لێرەن؟

مۆڕەيەكم له مایڵس کرد لەو کاتەی پێڵاوەکانم داکەند، جانتاکەم خسته سەر کەوانتەرەکه، کۆربن بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تر
ناگەڕێتەوه ماڵەوه، پێم وابوو له کۆتایدا دەتوانم به ئارامی
کاتەکانم بەسەر ببەم، ئەمشەو کەمێکیش بخوێنم.

خۆشەویستی ناشیرین ||Donde viven las historias. Descúbrelo ahora