🔥10🔥

43 10 73
                                    

















تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن🥺💞














TATE POV:




دەبوو زۆر بەباشی درک بەوه بکەم پێدانی کلیلەکانی پێم بۆ ئەوەبوو پیشانم بدات که کێیه.

به دڵنییایەوه ئێره بێدەنگتره، بەڵێ، دوو کاتژمێری تەواوم له خوێندن بەسەر برد. چونکه هیچ هۆکارێکی ڕێگری بوونی نەبوو. به شێوەیەکی گشتی.

هیچ وێنەیەک، تابلۆیەک، به دیوارەکانەوه هەڵنەواسرابوو،
تەنانەت ڕەنگەکەشی یەک ڕەنگ و سپی بوو. تەنانەت
مێزەکەشی له ژووری دانیشتنەکه دانرابوو هیچ بابەتێكی ڕازاندنەوەی لەسەر نەبوو. جیاواز لەو مێزی چێشتخانەی ماڵی خۆمان که هەمیشه دایکم دەیڕازاندەوه به گوڵ و مۆم و بابەتی تر.

تاکه شت که سەرنجی ڕاکێشام لەنێو ماڵەکەدا ئەو کتێبخانەیه بوو که له ژووری دانیشتنەکه دانرابوو. بەره و لای کتێبخانەکه ڕۆیشتم تاکو کەمێک له حەزەکانی بزانم و زیاتر بیخوێنمەوه ئاخۆ زیاتر چ بابەتێک دەخوێنێتەوه و حەزی لێیەتی.

هەموو کتێبەکانی دەربارەی فڕۆکەوانی و بابەتەکانی فڕۆکه بوون. کەمێک بێئومێد بووم دەربارەی ئەو بابەته، چونکه پێشتر وام بیر دەکردەوه ڕەنگه به سروشتی خۆی ئارەزووی ڕازاندنەوه نەکات.

دوای ئەوەی له ژووری دانیشتنەکه بێئومێد بووم چوومه چێشتخانەکه. به فرگرەکەم کردەوه چەند شتێکی کەمی تێدابوو، وەک هەندێک بۆکسی کراوه، بەهارات، شەربەتى پرتەقاڵ.
لەوە دەچوو ئەمیش وەکو کۆربن زگورت و داماو بێت.

پەرداخێكم له نێو كەوانتەرەکه دەرهێنا و شەربەتم بۆ خۆم تێکرد، دواتر پەرداخەکەم له نێو سنگەکه دانا، چەند قاپێکی تر هەبوون لە لایەکی سنگەکه دانرابوون هەموویانم شوشت
پێکەوه، تەنانەت ئەە کوپە ڕەش و سپیەشی کە بەیانی قاوەی
تێدا خواردبۆوە.

بیرم لەوه دەکردەوه بریا کرێدیت کارتەکەم بهێنایه و
بچوومایەته ماڕکێتەکه چەند کەلوپەلێکم بۆ کڕيبا، وەک چەند قاپێک، هەندێک تابلۆ، دانەیەک یاخود دوو ئینجانه گوڵ. ئەم
شوێنە پێویستی بە کەمێک ژیانەوە هەیە.

له خۆمم دەپرسی ئاخۆ چیرۆکی ژیانی ئەم کوڕه چییه. پێم وانییه خۆشەویستی هەبێت. ئەوه به تاکه هۆکار دادەێیم که
شوێنەکەی بەم جۆره بێت، چونکه شوێنێک ئافرەتی تێدا نەبێتب بەم جۆر بێ ڕەننگ و ڕوو دەبێت. هەر ئافرەتێک بێته نێو ئەم شوقەیه بێگومان بەبێ بەجێهێشتی جێ دەستی ناچێته
دەرەوە، بەڵام پێدەچێت کە هیچ ئافرەتێک نەیەتە ئێرە.

بە هەمان شێوه بیرم له کۆربن دەكردەوه، ئەو هەموو ساڵه
پێکەوه گەوره بووین، هەرگیز هەوڵی نەداوه پەیوەندییەک دروست بكات تەنانەت لە ڕابردووشدا چەندین جار هەوڵم داوه به کچی بناسێنم بەڵام هەموو پەیوەندییەکانی له هەفتەیەک زیاتری نەخایاندووە.

خۆشەویستی ناشیرین ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن