🔥11🔥

32 8 75
                                    



















تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💞🥺!














MILES pov:
BEFORE SIX YEARS OLD:

مایڵس:
شەش ساڵ لەوەوپێش:




هەرچەندە خوانی ئێوارەمان تەواو کرد، بەڵام ناخۆش بوو. لیسا و باوکم هەڵیان دەدا ئێمە تێژەڵ بە گفتوگۆکان بکەن، بەڵام هیچکام لە من و ڕەیچڵ نەماندەویست قسەبکەین. تەنها تەماشای قاپەکانمان دەکرد. بە چەتاڵەکانمان یاریمان بە خواردنەکە دەکرد.

نەماندەویست بخۆین.

باوکم بە لیسای گوت ئایا دەیەوێت بچن و دابنیشن؟

لیسا بە بەڵێ وەڵامی دایەوە.

لیسا داوای لە ڕەیچڵ کرد یارمەتیم بدات لە خاوێنکردنەوەی سەر مێزەکە.

ڕەیچڵ گوتی باشە.

قاپەکانمان برد بۆ چێشتخانەکە.

هەردووکمان بێدەنگ بووین.

ڕەیچڵ پاڵیدابوو بە کەوانتەرەکەوە لەو کاتەی قاپشۆرەکەم چاک دەکرد. سەرنجی دەدا کە هەموو گوڵی خۆم دەدەم تاکو فەرامۆشی بکەم. درکی بەوە نەدەکرد کە ئەو هەموو شتێکە. ئەو لەنێو هەموو شتێکە. هەموو شتێک بووە بە ڕەیچڵ.

ئەوە کارم تێدەکات.

بیرکردنەوەکانم چیتر بیرکردنەوە نەبوون.

بیرکردنەوەکانم ببوونە ڕەیچڵ.

من ناتوانم بکەوما خۆشەویستیتەوە ڕەیچڵ.

تاماشای سنگەکەم دەکرد، دەمویست تەماشای ڕەیچڵ بکەم. هەناسەم دەدا، دەمویست لەنێو ڕەیچڵدا هەناسە بدەم.

چاوەکانم نوقاند، دەمویست تەنها ڕەیچڵ ببینم.

دەستەکانم شوشت، دەمویست تەنها دەست لە ڕەیچڵ بدەم.

دەستم سڕییەوە بە خاولیەکە بەرلەوەی ئاوڕی ليبدەمەوە.

دەستی گرتبوو بە کەوانتەرەکەوە لە پشتی، دەستەکانی منیش لەنێو یەکتربوون.

بە چپەوە گوتی: "ئەوان خراپترین دایک و باوکی دونیان."

دەنگی بە لەرزۆکی دەهات.

دڵی منیش دەلەرزی.

گوتم: "چەپەڵ."

پێکەنی.

نابێت بکەومە داوی خۆشەویستی ئەو پێکەنینەتەوە ڕەیچڵ.

خۆشەویستی ناشیرین ||Where stories live. Discover now