🔥16🔥

36 6 480
                                    





تکایە پێش خوێندەنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن🥺💞!








TATE POV:



پەرداخەکەم لەسەر کەوانتەرەکە دانا و خۆم بەرزکردەوە لەسەر کەوانتەرەکە دانیشتم.


هەردووکمان بێدەنگ بووین، بۆیە بڕیارمدا من دەستپێشخەری بکەم.

"هەر بەڕاستی شەش ساڵ دەبێت کە خۆشەویستت نەبووە؟"

سەری ڕاوەشاند بەبێ ئەوەی قسە بکات. لەهەمان کاتدا سەرم سوڕمابوو، دڵخۆشیش بووم بەو قسەیە. نازانم بۆچی ئەوەم بەدڵە، بەڵام لانی کەم لەوە باشتربوو کە پێشبینیم دەکرد.

"واو واتە تەنانەت..."نەمزانی چۆن ڕستەکە تەواو بکەم.

تەواوی کرد: "س*کسم ئەنجام داوە؟"


خۆشبەختانه که تەنها یەک گڵۆپی کز له
چێشتخانەکەدا کاری دەکرد، چونکه ڕوومەتەکانم پەمەیی بوبوون.

گوتی: "هەمووان وەکو یەک شتەکانیان ناوێت له ژیانیاندا."

گوتم: "هەمووان خۆشەویستیان دەوێت،
یاخود لانی کەم س*کس، ئەوه سروشتی مرۆڤه."

دەستەکانی نابووه نێو یەکتر، دەزانم ئەمه جۆرێكه له قەڵغانی خۆپاراستن، کەواته
پێدەچێت نەیەوێت گفتوگۆی زۆرم لەگەڵدا بکات.

گوتی: "هەندێک کەس ناتوانن  یەکێکیان هەبێت بەبێ ئەوەی تریان. هەربۆیه بڕیارم داوه واز له هەردووکیان بهێنم."

به تەواوی دەموچاوی دەخوێندمەوه، ئینجا وەڵامی دەدامەوه، بەڵام من هەموو هەوڵی خۆمم دەدا بیشارمەوه.

گوتم: "کەواته کامیانت ناوێت؟" به شەرمەوه گوتم: "خۆشەویستی ياخود س*كس؟"

کاردانەوەی چاوەکانی نەگۆڕان، بەڵام زەردەخەنە کەوته سەر لێوی و گوتی: "پێم وابێت خۆت وەڵامەکه دەزانیت تەیت."

واو.

هەناسەیەکم هەڵمژی، بەڵام ئەوه گرنگ
نەبوو درک بەوه بکات به قسەکانی کاریگەربووم یاخود نا. بەو ڕێگەیەی ناوی
دەهێنام وای لێکردم دووباره تامی ماچەکه هەست پێبکەمەوه. قاچم خسته سەر قاچ
بەهیوا بووم لەوه تێنەگات منیش قەڵغانی تایبەت به خۆمم ئەنجام دا.

سەرنجی لاقەکانمی دا.

ئای خوایه شەش ساڵ بەڕاستی باوەڕ
پێنەکراوه.

خۆشەویستی ناشیرین ||Where stories live. Discover now