𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 4

231 36 50
                                    


.
.
.
.

شۆفێر و پیاوەکان بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین کاتێک شەش ئۆتۆمبێلی تر لە دواوەیان وەستان کە لە نێوانیاندا ئۆتۆمبێلێکی گەورە هەبوو و پیاوێکی خانەدان دووکەڵی جگەرەکەی بە هەوادا دەکرد

وادیارە یەکێ لە ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی بە توندی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تردا و زۆر ئاشکرایە بەهۆی کارە بەپەلەکانیانەوە بە خێرایی شۆفێریان کردووە. تا ئەوەی نەیتوانیەوە کۆنتڕۆڵی خێرایەکەی بکات و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەدا

پاسەوانەکان لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوونەوە و بە خێرایی هەوڵیاندا کە ئەو سێ جەستەیە خوێناویە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بێننە دەرەوە. دەرگاکەیان بە قورسی کردەوە و بە ئەستەم توانیان هەرسێکیان دەربێنن و لەسەر شەقامەکەیان دابنێن بەڵام هەموویان توشی شۆک بوون وەک ئەوەی شتێکی موعجیزەییان بینیبێت. یەکێ لە پاسەوانەکان بە خێرایی ڕایکردە لای ئۆتۆمبێلی گەورەکەی و لە بەردەم جامی ئۆتۆمبێلەکە وەستا. پیاوە خانەدان و ترسناکەکە بە دوو چاوی تیژ و ترسناکەوە سەیری پاسەوانەکەی کرد و جامەکەی هێنا خوارەوە

"گە-گەورەم شتێکی سەیر ڕوویداوە ز-زۆر سەیر تکایە وەرە سەیری بکە"
پاسەوانەکە دەنگی دەلەرزی بەهۆی نیگاکانی گەورەکەیەوە کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە دێتە خوارەوە و سەیری دەورو بەر دەکات و بە قاتە نیلیە پیاوانەکیەوە بەرەو هەرسێ جەستەکە ڕۆیشت کە وادیارە بە ئەستەم هەناسە دەدەن بەڵام ئەو گرینگی نادات

چاکەتە درێژ و ڕەشەکەی سەرشانەکانی لەگەڵ بایە ساردەکە دەلەریەوە و دەنگی پێلاوە چەرمنیە قاوەیەکان دەهات

لە جەستەکان نزیک بوویەوە و سەیری کردن بەڵام ئەویش لە شوێنی خۆی بەستی و چاوەکانی فراوان بوون جگەرەکەی فڕێدا خێرا هاواری کرد

"چاوەڕێی چی دەکەن گەمژەینە خێرا بیان بەن بۆ نەخۆشخانە"
پاسەوانەکان شێوان و خێرا هەسێکیان سەر ئۆتۆمبێلەکان خستن بۆ نەخۆشخانە

پیاوە خانەدانەکەش بە دڵێکی پڕ ترسەوە چاوەڕێی دەکرد هەرچی زووە بگەن بە نەخۆشخانەکە پێش ئەوەی هیچ شتێکی خەراپ ڕووبدات

.
.

.
.

دوای نزیکەی 10 خولەک سێ ئۆتۆمبێلی جام ڕەش بە خێرایی بەسەر شەقامەکەدا دەڕۆن. تا ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە دەبینن و بە خێرایی دەوەستن. پیاوەکان دادەبەزن و خێرا لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک دەبنەوە کە بەتەواوی وێران بووە و هەمووی خوێنە.

دەست بە گەڕان دەکەن لە ئۆتۆمبێلەکەدا و یەکێ لە پیاوەکان جانتایەک پارە دەدۆزێتەوە. دەستبەجێ یەکێ لە پیاوەکان مۆبایلەکەی دەردێنێت و تێڵ بۆ گەورەکەی دەکات. دوای دوو جەڕەس پەیەوەندیەکە هەڵدەگیرێت و پیاوەکە دۆخەکە ڕوون دەکاتەوە

𝐽𝐼𝑁𝑆𝐸𝑂𝐾᯾𝑀𝐴𝐺𝑁𝑂𝐿𝐼𝐴✓Kde žijí příběhy. Začni objevovat