𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑁𝐴𝐿 𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅

170 31 3
                                    

بەخێرایی لە ئۆتۆمبێڵەکەی دابەزی کاتێ چاوەکانی سوور هەڵگەڕا بوون، وەک شێتێک بەناو کۆڵانەکاندا دەگەڕا و پرسیاری جۆنگ هۆسیۆکی بچوکی دەکرد بەڵام کەس ئامادە نەبوو ناونیشانی کوڕێکی بێکەس بە بێگانەیێکی شار بدات و هەمووان خۆیان لێی بەدوور دەخست، وە هەموو ئەوەی ئەو دەیکرد بە وێڵی بەدوای هەرشتێک بگەڕێت کە دەیگەیێنێت پێی

"مامە ئەو کەسەی تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت لەلای ڕووبارەکەیە"
منداڵێکی بچووک بە زەرەخەنەوە ئاماژەی بە شوێنی دا وادیارە گوێی لێبووە کاتێ ئەو پیاوە بەدوای لاوێکی گوندەکەدا دەگەڕێت

بە خێرایی ڕایدەکرد و دەیویست هەرچی زووە ئەو ئاگرەی ناخی بکوژێنێتەوە بەو وشانەی دڵی دەیوست و ڕزگاری ببێت لەو ئازارەی ناخی دەیچێژێت ئەو بەڵێن دەدات تەنها ئەو شتەی بیری لێدەکاتەوە ڕاست نەبێت بەڵێن دەدات هەرچی نەیکردووە دەیکات و دژی هەموو جیهان دەوەستێتەوە و خۆشەویستی خۆی بۆی دەردەبڕێت بەهەر شێوەیێک بێت دڵی بەدەست دێنێت، ئەو کوڕەبچوکەکەی دڵی بە مافی خۆی دەزانێت بە موڵکی خۆی دەزانێت گەر ئێستا ئەو نازناوی کەسێکیتری لەئەستۆ گرتبێت ئەو چی بەسەر دێت چی بەسەر دڵیدا دێت ئەمە شتێکە نایەوێت بیری لێبکاتەوە هەموو ئەوەی دەیەوێت دۆزینەوەی پیاوە بچوکەکەیەتی

بەخێرای گەیشتە ئەو شوێنەی بڕیار وایە دڵبەرەکەی لەوێ بێت چاوی دەگێڕا و بەلای ڕووبارەکەدا هاتووچۆی دەکرد بەڵام گوێبیستبوونی دەنگی مندالێک کە بە باوکە بانگی پیاوێک دەکات ئەوی لە شوێنی خۆی وشک کرد چاوەکانی گێرا بەناو دارەکاندا و ئەوەی نەیدەویست بیبینێت بینی

"ئۆه گیانەکەی من دەتەوێت بڕۆینەوە ماڵەوە؟"
دڵبەرەکەی وتی کاتێ باوەشە نەرمەکەی بۆ کوڕە بچووکەکە کردەوە و ئەویش خێرا خۆی هەڵدا باوەشیدا

ئای چەند حەزی دەکرد کوێر بوایە و ئەو دیمەنەی نەبینیایە ئەو مردنی پێ باشتر بوو لەمە

کور و باوکەکە چیتر لەوێ نەوەستان و بە پێکەنینەوە بۆناو گوندەکە هەنگاویان دەنا ئەو پیاوە شکاوەیان نەبینی کە بە هەناسە تەنگیەوە لەوێ وەستاوە و فرمێسکەکانی بەکوڵ دێنە خوارەوە توند قژی گرتووە و باوڕ بە چاوەکانی ناکات کەدەی بینێت زیاتر لەوێ نەوەستا و بەدوایاندا چوو

دەیویست پرسیاری هەموو شتێکی لێبکات دەیویست گوێی لە وەڵامەکانی پیاوە بچوکەکەی بێت، ئەو منداڵە کێیە، چی دەگەیێنێت بۆی، وشەی باوکە بۆچی لە زاری منداڵەکەوە ئاڕاستەی ئەو کرا، ئەو لە ئێستادا ڕێک بیر لە کوشتنی دەکاتەوە و پاشان خۆی، گەر هۆسیۆک بۆ ئەو نەبێت با کەسیتریش ئەو بە مافی خۆی نەزانێت مادەم ئەو بێبەش بووە لێی دەبێ هەموو کەسێکی تریش لێی بێبەش بێت.

𝑁𝐴𝑀𝑆𝐸𝑂𝐾᯾𝑀𝐸𝑁𝑇𝐴𝐿 𝐼𝐿𝐿𝑁𝐸𝑆𝑆 ✓Where stories live. Discover now