𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 1

336 42 4
                                    

سڵاو من کیم نامجوون، من دکتۆری دەروونیم ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کارکردنی منە لە نەخۆشخانەیەکی دوور لە شار کە تەنها بۆ نەخۆشە زۆر خراپەکانە ئێستاش بە ڕێگاوەم بۆ ژووری بەڕێوبەر

تاق

تاق

"فەرموو"

بەڕێوبەر وتی وە ڕۆیشتمە ژوورەوە و
لە بەرانبەر بەڕێوبەر دانیشتم

"سڵاو بەڕێوبەر من دکتۆر کیم نامجوون نێردراوم بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشێک کە حاڵەتەکەی زۆر خراپە"
وتم و ڕێزم نواند

"سڵاو، ڕاستە دکتۆر، ماوەی مانگێک دەبێت گوازراوەتەوە ئەم نەخۆشخانەیە بەڵام هیچ دکتۆرێک نەیتوانیوە بەرگەی بگرێت بەجۆرێک لە یەک هەفتەیا چوار دکتۆرمان بۆی گۆڕیوە"
وتی و منیش سەرم لەقاند

"کەواتە بەمشێوەیەیە، باشە بەڕێوبەر دەتوانی پێم بڵێیت هۆکاری ئەم نەخۆشە چیە ئەوەندەی من لێی ئاگادار بم ئەو کوڕێکی 21 ساڵی خوێندکارە و لە گوندێکی نێزیک چیاکان دەژیت"
وتم کاتێ سەیری ئەو پەڕاوانەی دەستمم دەکرد

" ڕاستە، ئەو لە منداڵیەوە باوانی لەدەست داوە و تەنها داپیرەی لە ژیاندا ماوە، داپیرەشی هێناویەتی بۆلای خۆی و لە گوندەکەیان ماونەتەوە و هەر لەوێش ناردویەتی بۆ خوێندنگا و تەمەنی منداڵی خۆی لەوێ بەسەر بردووە، ساڵ هات و ساڵ ڕۆی ئەو کوڕە گەورە بوو وە هەموو ئاواتێکی ئەوە بوو خوێندن تەواو بکات و لەگەڵ داپیرەی لە شار بژیت هەر لەوێش ببێت بە خاوەن کاری خۆی، بەهۆی ئەوەی ئەوێ گوندێکی بچووک بوو و خوێندنگایەکی گەورەی لێ نەبوو بۆیە بە ناچاری دەبوایە بڕواتە گوندەکەی پشت چیاکە کە دەبوایە ڕۆژانە ڕێگایەکی دوور و درێژ و پڕ مەترسی ببڕێت لەبەر ئەوەش بەیانیان دەبوایە یەک کاتژمێر یان زیاتر زووتر لە هەمووان بەڕێ بکەوێت بۆ قوتابخانەکە وە دەبوایە ئێوارانیش پێش ئەوەی خۆر ئاوا ببێت ئەو بپەڕیبایەوە ئەو بەری چیاکە چونکە شەوانە ئاژەڵی دڕندەی لێبوو و ڕزگاربوونیش لێیان ئەستەم دەبوو چونکە هیچ ڕوناکیەک لەو شوێنە بوونی نەبوو بەڵام ڕۆژێکیان بەهۆی بارودۆخی هاوڕێیەکیەوە نەیتوانی زوو بگەڕێتەوە ئەو بەری چیاکە وە نەیدەتوانیش نەگەڕێتەوە بەهۆی داپیرەی کە لەتەمەنێکی زۆردایەوە و بە ئەستەم دەیتوانی ڕێگا بکات وە لە بەدبەختی ئەو شەوی بەسەردا هاتوو و ئەوشەوە بارانێکی بەخور دەستی بە بارین کرد وە هەوڵیدەدا بەخێرایی بەسەر چیاکەدا بپەڕێتەوە بەڵام لەناکاو هەستی بە دەنگی لوورەی گورگ کرد وە خێرا دەستی کردە ڕاکردن بەڵام ئەوەندەی زانی گوورگەکە لەبەردەمی دەرکەوت وە هەستی بەترسێکی لە ڕادەبەدەر کرد بەڵام ورەی دایەوە بەرخۆی و جانتاکەی دانا قایشی پانتۆلەکەی بە دەستەکانی گرت، وە گورگەکە خێرا بۆ خواردنی پەلاماریداو و ئەویش بەهۆی ترسە زۆرەکەیەوە وەک شێت پەلاماری گورگەکەی دا زۆری نەبرد قایشەکەی لە ملی گورگەکە کرد و گورگی خنکاند وە بە خێرای بۆ گوندەکەیان گەڕایەوە بە جەستە خوێناویەکەیەوە و دەرگای ماڵەکەیانی کردەوە و بینی هەموو شوێنێک خوێنە و سەیری ناو جێگای داپیرەی کرد و بینی هەمووی خوێن و جلی دڕاوە تێگەیشت کەوا داپیرەی خوراوە وە لەو کاتەدا مێشکی لەدەستداو وەک شێتێک بەناو گوندەکە دەسوڕایەوە و هاواری دەکرد و پەلاماری خەڵکەکەی دەدا ئیتر وا ڕێکەوت کەوا بهێنرێتە نەخۆشخانەکەمان"

بەڕێوبەر قسەکانی تەواو کردوو دکتۆرەکەش هێشتا لەناو شۆکەکەی مابویەوە ئەوە سەیرترین چیڕۆکی نەخۆشێکە کە گوێی لێبووبێت

"من زۆر شۆکم بەڕێوبەر بەڕاستی جێی داخە، بەهەرحال سوپاس بۆ ماندووبونت من پێویستە نەخۆشەکە ببینم"
وتم و هەستامەوە بۆی بڕۆم

"باشە دکتۆر پەرستارێک لە دەرەوەیە ئەو ڕێگات پیشان دەدات سوپاس بۆ ئەرکەکەت"
بەڕێوبەر وتی منیش ڕێزم بۆی نواند و بەرەو دەرەوە ڕۆیشتم

.....................

بەردەوام دەبێت.

.....................


🐨🐿

𝑁𝐴𝑀𝑆𝐸𝑂𝐾᯾𝑀𝐸𝑁𝑇𝐴𝐿 𝐼𝐿𝐿𝑁𝐸𝑆𝑆 ✓Where stories live. Discover now