Part-27-

389 66 55
                                    

چێژبینن💕💕
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:ششششش...(تای خستە باوەشی)بمبوورە...بموورە...(تایش کەمەری کووکی توند گرت و سەری بە نەخێر دەلەقاند و لەو کاتەشدا ئاو لە چاوی دەهات)

تایهیۆنگ:خۆشمدەوێی کووک...(لە باوەشی هاتە دەرەوە و سەیری چاوی کرد)

جۆنگکووک:منیش تای لەبیری نەکەی منیش زۆرم خۆشدەوێیت..(ماچێکی نێوچەوانی کرد)

دکتۆر:پێویستە برۆین...(تایکووک سەیری ئەویان کردوو و دواتر سەریان لەقاند)

جۆنگکووک:باشە بابرۆین..(دکتۆرەکە پێشیان کەوت و تایکووک دوایان کەوت ،هوانگ چاویان چووە سەریان دکتۆرەکە چووە لای هوانگ و بەڕێزەوە خۆی دانەواند و گووتی...)

دکتۆر:هەموو پشکینەکانیان پۆزەتیڤ بوون زۆرباشن بۆ تاقیکردنەوەکە..(هوانگ بزەیەکی لاری کردوو و گووتی...)

هوانگ:کەواتە تاقیکردنەوەکەیان لەسەر دەکەین بە بێگوومانیەوە ئێستا بیانبەن و دەرزیەکان بێنن...(مەبەستی ئەوە بوو لەسەر سیسەمەکەی ناو شوشەکەیان دابنێن و دەرزی ڤایرۆسەکان بێنن)

دکتۆر:فەرمانتە گەورەم...(رۆیشتە لای پاسەوانەکان و پێیان گووت کە تایکووک ببەنە ئەوێ پاسەوانەکان بۆ ئاراستەی ئەوان رۆیشتن و خۆشی چوو دەرزیەکان بهێنێت کە لە ژوورێک بوو بە ناوی *نهێنی* بەڵام وەستا لە رۆیشتن کاتێک کووک بە هاوارەوە گووتی...)

جۆنگکووک:هوانگــــ..(هوانگ سەیری کووکی کرد و بە چاوی ئاماژەی بە پاسەوانەکان دا کە بوەستن لە زۆری کردن لە تایکووک،هوانگ کەمێک لە تایکووک نزیک بوویەوە و گووتی....)

هوانگ:چیت دەوێ؟(برۆیەکی بەرز کردبۆوە بەڵام کەمێک سەری سوڕما کاتێک گوێی لە کووک بوو گووتی...)

جۆنگکووک:واز لە تای بهێنە با بڕوات..(بە هێمنی گووتی،وەک هەموو کاتەکە دەستی تای توند گرتبوو ،تایش بە سەرسوڕماویەوە سەیری کووکی کرد بە نەرمی کراسەکەی بەری کووکی رادەکێشا وەک ئەوەی بڵێت "چیبووە بۆچی ئاوا دەکەی" ،تای کاتێک بیری لەم شتانەی کووک دەکردەوە کە لەوانەیە بیکات چاوی پڕ ئاو بوو ،کووک سەیری تای کردوو و بزەیەکی بۆ کرد،هوانگ قۆڵەکانی لێک ئاڵاند و گووتی...)

هوانگ:وە ئەوە بۆچی؟،بۆچی دەبێ واز لەو بهێنم بڕوات.؟(دەیەوێ بزانێ بۆچی وادەڵێ،وە بزانێ چی دەستدەکەوێ لە بەرامبەردا)

جۆنگکووک:تۆ واز لە تای دەهێنی بڕوات هەردووک تاقیکردنەوەکانیش لەسەر من دەکەی...(بە هێمنی گووتی وە ئەوە ئەوەبوو تای فرمێسکەکانی واڵا بوو بە گریانەوە سەیری کووکی دەکرد)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now