Part-15-

390 60 76
                                    

چێژ ببینن💗💗
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:ب..باشە...(کووک توند دەستی گرت و رۆیشتن لە دوای کەمێک خەریکبوو دەگەیشتنە ئەو ئاستەی لە ناو زۆمبیەکان دەرۆنە دەرەوە لە ناکاو بارانەکە وەستا تایکووک لە شوێنی خۆیان وەستان سەیری یەکیان لرد دواتر سەیری چواردەوریان کرد  و کووک گووتی....)

جۆنگکووک:راکە تای...(لەگەڵ ئەوە تایکووک دەستیان کرد بە راکردن زۆمبیەکانیش بە دواوەیان سەیری شوێنی یەکەم جاریان کرد دیتیان هەموو لەوێ کۆبوونەتەوە کووک بە هاوارەوە دەیگووت...)راکەن هەمووتان راکەن...(ئەوانیش هەر بەم شێوەیە دەستیان کرد بە راکردن گەیشتنە شوێنی هەستانی فرۆکەکان دەرگاکەیان توند داخست لە زۆمبیەکان ئەوانیش هەموویان لە دەرگاکەیان دەدا ،هەناسەیان توند ببوو هەموویان دەستیان لەسەر ئەژنۆکانیان دانا هەناسەی خۆیان جێگیر دەکردەوە بە قورسی هەناسەیان دەدا)

نامجوون:ئا...ئایا هەمووتان باشن؟(تفی زاری قووت دایەوە هەناسەی رێک کردەوە)

یۆنگی:باشین....

نامجوون:بۆچی ئەوەندە زۆرتان پێچوو گەمژەینە..؟(بە گرژی گووتی و سەیری تایکووکی کرد)

جۆنگکووک:زۆمبیەک نزیکمان کەوتەوە زۆری نەمابوو هەستمان پێبکات...

نامجوون:باشە کەواتە ئایا باشن؟(بە خەمخۆریەوە گووتی)

جۆنگکووک:باشین نیگەران مەبە...(لە نێو ئەم قسانەدابوون تاکوو تایهیۆنگ گووتی...)

تایهیۆنگ:یـــا ئاگادار بن...(بە تیروکەوانەکەی لەو زۆمبیەی دواوەی وو شیکی دا کە خەریک بوو هێرشی بۆ ببات، بە ترساوی سەیری دواوەیان کرد )هەرچی زووە با برۆین...(سەریان لەقاند)

نامجوون:راستە دەی با برۆین،بە پێی ئەوەی زۆر تاریکە با بازنەیەک دروست بکەین...(سەریان لەقاند)تای جیمین ئێوە لە ناوەراستمان بن چوونکە بەم چەکانەی پێتانە دەتوانن لە دوورەوە پارێزگاری بکەن.

جیمین:باشە..(هەر لەگەڵ ئەوە دەستیان کرد بە درووستکردنی بازنەیەک وەک ئەوەی نامجوون گووتی تای و جیمین لە ناوەڕاست بوون بە هێواشی دەستیان کرد بە هەنگاونان دوای کەمێک رۆیشتن دەرگایەکیان بینی نامجوون کردیەوە بە پێی ئەوەی لە پێشەوە بوو لەگەڵ کردنەوە دەرگاکە شوێنەکە هەمووی رووناک بوو بەڵام پڕی بوو لە زۆمبی لە هەردووک لاوە زۆمبی بۆیان دەهات )

نامجوون:وەرن برۆینە ئێرە خێرا..(ئاراستەی بۆ دەرگایەکی تر کرد بە خێرای سەریان لەقاند و بەرەو ئەوێ رۆیشتن لەگەڵ چوونە ژوورەوە دەرگاکەیان بە خێرای داخست و زۆمبیەکانی دەرەوە لە دەرگاکەیان دەدا و دەنگە دەنگێکی زۆریان دروست دەکرد بانگتان و وو شیکیش لە ژوورەوە هەناسەیان رێک دەکردەوە لە ناکاو تای هاوارێکی لێدەرچوو کاتێک زۆمبیەک هێرشی کردە سەری و کەوتە سەر تای تایش بەسەر پشت دا کەوت بەڵام بە خێرای بە تیرەکەی لە سەری زۆمبیەکەی دا دواتر کەوتە سەر تای بە بێ جووڵە تایش هێشتا شۆک ببوو جۆنگکووک بە خێرای زۆمبیەکەی سەر تای لابرد کە وای لە جلەکانی تای کردبوو هەمووی ببێتە خوێن )

Stay_taekookWhere stories live. Discover now