Part-26-

383 69 63
                                    

چێژببینن💕💕
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

هوانگ:لە چواردەوریان برۆن ...(پاسەوانەکان سەریان لەقاند و هەموویان لە چواردەوری تایکووک ریزبوون و لەگەڵ هوانگ دەستیان کرد بە رۆیشتن ،جۆنگکووک دەستی تای توند گرتبوو بزەیەکی بۆ کردوو و سەری بۆ لەقاند بە مانای ئەوەی هەموو شت باش دەبێ تایش سەری بۆ لەقاندەوە،هوانگ چووە ژووری کاری سەرۆک چۆی چووە لای کتێبخانەکە و یەکێک لە کتێبەکانی راکێشا دەنگی کرانەوەی دەرگا هات کە لە ماو کتێبخانەکە کرایەوە هوانگ چووە ژوورەوە و پاسەوانەکانیش لەگەڵ تایکووک بە دوای رۆیشتن دواتر دەرگاکە لە دواوەیانەوە داخرا.)

جۆنگکووک:ئێمە بۆ کوێ دەبەیت؟(بە هێمنی بە هوانگی گووت وەک ئەوەی ئەوان ئەو کەسە نەبن کە چەکیان لەسەر راگیراوە وە ئەم بوێریەی کووک هوانگی توڕە دەکرد)

هوانگ:ئێوە بۆ ئەم شوێنەی سەرۆک چۆی نەدەگەڕان؟(برۆیەکی بەرز کرد،کووک سەیری تای کرد دواتر سەیری چواردەوره کردوو و لە کۆتایدا گووتی...)

جۆنگکووک:بەڵێ...وابزانم؟.(بە ئاسایی گووتی)

هوانگ:کەواتە بۆ ئەوێتان دەبەم...(خۆی هێمن دەکردەوە)

جۆنگکووک:بۆچی خۆ داوامان لێنەکردووی...(تای شەقێکی بە هێمنی لە پشتی کووک دا کووک بە بزەی لارەوە سەیری تای کرد تای پەنجەی بەرز کردەوە بە مانای بێدەنگ بوون)

هوانگ:ئاساییە خۆم نیشان 'تان دەدەم بە پێی ئەوەی کاتێکی زۆرتان نەماوە لە کۆتایدا هەر دەمرن کێشە نییە ئێرە ببینن..(بە بزەوە گووتی)

جۆنگکووک:باشە کەواتە دەی نیشان' مان بدە...(تای هەناسەیەکی بێزاری دایەوەی دەیزانی کووک تەنها هەوڵی بێزارکردن و توورە کردنی هوانگ دەدا.)

هوانگ:فەرموون بەرێز جۆنگکووک...(بە گاڵتەوە وای گووت)

جۆنگکووک:سوپاس خزمەتکار هوانگ...(بە بزەی لارەوە گووتی،تای پێکەنینێکی بچووکی کرد کە تەنیا وای لە کووک کرد گوێی لێبێ کووک رووی سووڕاند بۆ تای و بە بزەوە سەیری دەکرد،لەو کاتەشدا هوانگ ددانەکانی لێک دەخشاند لە توورەیا،لە دوای ئەوە هوانگ یەک یەک ئەوانی بردە شوێنەکان تایکووک شۆک بببوون خەڵکی لێبوو کە هەندێک کەس جل و بەرگی دکتۆری لەبەر بوو دەرزی و هەندێک شتیان لەسەر خەڵکەکە تاقی دەکردەوە کە دوای ماوەیەک لە تاقیکردنەوەکە دەگۆردران بۆ هەندێک شتی جیا جیا بێجگە لە زۆمبی )

/
لە لایەکی تر-
/

جین:من دەچم دەست دەکەم بە ئامادەکردنی خواردن لەسەر ئیزنتان..(بەڕێزەوە گووتی و هەستایەوە)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now