Part-19-

413 67 90
                                    

چێژببینن💜💜
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جین:تەواو کووک تای باشتر دەبێ تەواو هێمن بەوە....(بە هێمنی دەستی بە پشتی کووک دا دەهێنا،دواتر کووک چووە لای تای سەری خستە سەر رانەکانی خۆی دەستی بە ناو قژیدا دەخشاند)

سونگمین:بانگچان با بیانبەین بۆ لای بەڕێز کانگ.(بانگچان سەیری کردوو و سەری لەقاند)

بانگچان:دەی باشە...(چوونە لای ئاراستەی تای و ویستیان بیبەن بەڵام کووک بەرهەڵستیان کردوو و گووتی....)

جۆنگکووک:بۆ کوێی دەبەن؟(برۆی گرژ کردبوو)

بانگچان:ئارام بەوە پیاوی بەهێز دەیبەن بۆ لای بەرێز کانگ ئەو دکتۆرە لێرە...(کووک کەمێک بێدەنگ بوو سەیری تای کرد دواتر گووتی....)

جۆنگکووک:باشە...(لە دوای ئەمە کووک تای لە باوەش کرد بەشێوەی بریدال ستایل لە دوای بانگچان و ئەوان رۆیشتن کە هوانگیان هەڵگرتبوو بەم شێوەیە چوونە لای دکتۆر)

/
دوای ٢ حەفتە-
/

(لەم دوو حەفتەیەدا تایهیۆنگ توانی هەستێتەوە تەنانەت بەرێگاشدا بڕوات بەڵام کووک بەبێ یارمەتی خۆی ناهێڵێ تای بڕوات ئەو کەسەی کە بە سەرۆک چۆی بانگیان دەکرد سەرۆکی ئەم شوێنە بوو هەموو شتێکی بۆ ئەوان روونکردەوە وەک ئەوەی کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەم شوێنەیان بنیاد نا وە چەند دەستەیەکیان پێک هێنابوو هەر دەستەیەک بە نۆرە کارەکانیان دەکەن و وە هەر دەستەو سەرۆکێکی خۆشیان دەبێ ،دەچنە دەرەوە خواردن و پێداویستیە پێویستەکان دەهێننە ناوەوە خەڵکانیش رزگار دەکەن ئەگەر لە دەرەوەی شوێنەکە بوون وە تایکووک و ئەوانیش کەسانێکن لەو خەڵکانە ،وە  لە ناوەوەی شوێنەکە چەندەها خانووی لێیە کە خەڵک تێیدا دەژی وەک ئەوەی لە دوور لە جیهان ژیانێک و شوێنێکی نوێیان پێک هێنابێت وە هەریەک لەم کەسانەی لەوێدا دەژین کە هەریەکە چیرۆکێکی خۆی هەیە و خەمێکی خۆی هەیە لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ،-)

(-یۆنگی سەبارەت بە دایک و باوکیان قسەیان لەگەڵ سەرۆک چۆیدا کرد و گووتیان کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە ماڵەوە و بەدوای ئەواندا بگەرێن سەرۆک چۆی رازی بوو تەنانەت گووتی کە ئۆتۆمبێل و پێداویستیەکانیشتان دەدەینەوە بە زۆر زیاتر وە ئەگەر دایک و باوکیشیان لەوێ نەبوون بە خۆشحاڵیەوە وەرتان دەگرین یۆنگی دڵخۆشبوو بەم قسانە وە تەنیا لەسەر چاکبوونەوەی تای راوەستابوون-)

(-لەم ماوەیەشدا تایکووک و ئەوان لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەوێ تێکەڵ بوون بە تایبەت لەگەڵ دەستەکەی بانگچان زۆر بوونەتە هاوڕێ ،جۆنگکووک لەو شوێنە بە پاڵەوانە کورەکە ناسراوە بەوەی کە لە هوانگی کرد ،سەبارەت بە هوانگ کووک بەشێوەیەکی وا خراپ لێیدابوو کە تەنانەت لەو رۆژەوە هەڵنەستاوەتەوە و پەنجەیەکیشی نەجوڵاندوە ئەمەش خەڵکی زۆر دڵخۆش کردووە سەرۆک چۆی خانوویەکی گەورەی دا بە تایکووک و ئەوان بۆ ئەوەی لێی بمێننەوە کە جێگای هەموویان دەبێ ،وە ئەوەی کورەکانی شۆک کردووە ئەوەیە کە چۆن تەنها بەم ماوە کەمە توانیان ئەم شوێنە بنیاد بنێن کە هێشتا ماوەی هەفتەیەکیش تێنەپەڕی بوو لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە،وە لە ئێستادا شەو درەنگە هەریەکە و لە ژووری خۆیەتی تایکووکیش هەروا)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now