Part -8-

441 63 63
                                    

هیوادارم بە دڵتان بێت💗
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

/
دوای ٢٠ خولەک-
/

نامجوون:هەمووتان تەواو بوون؟(سەیری قوتابیەکانی کرد و ئەوانیش سەریان لەقاند)زۆرباشە کەواتە ئێستا هەریەکەمان چاکەتەکەی دێنێتە ئێرە دواتر پێکەوە گرێیان دەدەین وە ئەوەشی نایا با یارمەتیمان بدات بە لایەنی کەم چاکەتەکەی خۆی دانێ...(یەک یەکە لە قوتابییەکان هەستان و چاکەتەکانیان دانا دواتر دەستیان کرد بە گرێدانی چاکەتەکان بەیەکەوە دوای ١٠ خولەک تەواوبوون بە یارمەتی هەموویان دواتر نامجوون دەستی کرد بە پشکنینی گرێدانەکە دڵنیای دەکردەوە لە توندیەکەی دواتر بە لێواری پەنجەرەکەی بەستیەوە بە تووندی و فرێی دا بۆ دەرەوە کەمێک مابوو بگات بە زەویەکە بەڵام ئاسان بوو دەتوانی خۆت باز بدەیت دواتر نامجوون گووتی....)

نامجوون:باشە هەرکەسێک لەگەڵمان دێت با بێتە ئەولایە ئەوەشی دەیهەوێ با بیر بکاتەوە ئێمە ٥ خولەک دەوەستین وە کاتێک چووینە دەرەوە هەریەکەتان ئازاد دەبن بۆ هەر کوێیەک برۆن کە دەتانەوێ....(دوای ئەمە ناجوون لە شوێنی خۆی دەستی لێک ئاڵاند چاوەڕێی قوتابیەکانی دەکرد بێگوومان بانگتان یەکسەر چوون بۆ لای نامجوون لەگەڵ سۆل ئا دوای نزیکەی ٢ خولەک وردە وردە قوتابیەکان دەهاتنە لای نامجوون بە نزیەکی ئێستا ١٤ قوتابین ئەوانی تر هێشتا بیردەکەنەوە کە ئایا برۆن یاخود نا ،ئەگەر برۆن دەرەوە پڕیەتی لەم درندانە بە لایەنی کەم تاکوو ئێستا پڕبووە،ئەگەریش نەرۆن دەبێ لێرە زیندانی بکرێن نازشزانن چی لە بن سەری بەڕێوبەرە وە بۆچی ئەوانی هێشتۆتەوە چی قازانجێکی تێدایە بۆ ئەو؟،٥ خولەک رۆی لە ئێستادا لە کۆی ٢٥ قوتابی ٢٤قوتابی لەلای نامجوون وەستاون نامجوون گووتی....)

نامجوون:هەمووتان دڵنیان لە بڕیارەکەتان؟(ئەوانی تر سەریان لەقاند و منگەیەکیان کرد بە مانای بەڵێ)باشە کەواتە ئێستا کووک تۆ سەرەتا برۆ لە خوارەوە هەر قوتابیەک هات چاوەڕوان بە و وە لە خوارەوەش چاودێری بکە..

جۆنگکووک:باشە..

نامجوون:کەواتە با دەستپێبکەین..

جۆنگکووک:باشە..(پێشی بڕوات ماچێکی تای'ی کرد ،دواتر نزیکی پەنجەرەکە کەوتەوە خۆی پێ هەڵواسی دەستی کرد بە چوونە خوارەوە تای زۆر دەترسا بۆی ،دوای نزیەکەی ٢ خولەک گەیشتە خوارەوە دەستی بە مانای تەواو جووڵاند دواتر نامجوون گووتی...)

نامجوون:دەی تەواو دواتر...(یەکێک لە قوتابیەکی تر چوو)یەکی تر ...(یەکێکی تر چوو)دەی یۆنگی تۆ برۆ..(یۆنگی سەری لەقاند و رۆیشت،بەم شێوەیە بەردەوام بوون تاکوو ٤ قوتابی مانەوە ئەوانیش هەریەکە بریتی بوون لە تای و نامجوون و جهۆپ و جیمین)دەی جیمین برۆ..

Stay_taekookWhere stories live. Discover now