ئیگۆر و تاقمەکەی ..

443 60 8
                                    

ڤۆت بکەن تکایە ئەکتیڤی بکەن

ـ یەکمان لە کۆڵ کردەوە ..

ئیگۆر وتی کە جگەرەکەی داگیرسان لەبەردەم پەنجەرەی ئۆفیسی ماڵەکەی سەیری باخچەکەی دەکرد .. لەکاتێک قسەی بۆ دیمیتری هاوڕێی دەکرد ..

ـ تۆ چۆن دەتزانی کە ئەو لەبیر دەکات ئەی تایهۆنگ نەیدەوت ئەشقی بێ کۆتامە .. !?

بە ئیگۆری وت بە پرسیارەوە .. چونکە چەند جار ئیگۆر پێشنیاری لۆرای بۆ تایهۆنگ کرد .. دەیزانی ک تایهۆنگ چاوی لەسەریەتی ئەو زووتر لۆرای کریبۆوە .. لە بەرامبەر وازهێنان لە ئاڤا .. لۆرای پێشکەشی تایهۆنگ کرد ..

تایهۆنگ دەستەبەرداری ئاڤا بوو لە یەکەم پێشبرکێ ..

ـ تایهۆنگ ئاڤای خۆشنەدەویست لە بنەرەتدا .. بەڵکو تەنها ئیرەی بردن بە جۆنگ کوک وایلێکردبوو کە خۆشی بوێت ..

ـ ئیرەی بردن بەو شتانەی کە ئەو هەیەتی ...

ئیگۆر وتی کە دوو پێک شەرابی تێکرد ..
دانەیەکی دا بە دیمتری ..

ـ بەلام جۆنگ کوک هیچی نییە ..

دیمیتری بە گەمژانە وتی وایکرد ئیگۆر بەبەرزی پێبکەنێت ..

بەرداخە شەرابەکەی دەستی دەخولاندەوە .. و یاری پێدەکرد ..

ـ نـا دیمی نا ئەو خاوەنی زۆر شتە .. بیرتە کە ون دەبووین پێکەوە بۆ چەند رۆژ ..!?

چیمان دەکرد ?? دزینی حەشیش و مۆرفین و کریستال ..

جۆنگ کوک لەگەڵمان بوو نا !?

ئێمە بۆ خۆشی کردمان ئەو گەوجە پارەی کۆ کردەوە کۆمپانیایەکی کڕی و خستیە سەر ناوی خۆی .. ئەو ئێستا کۆمپانیا و زنجیرە رێستۆرانت و مۆل و چەندە ها شتی بەو پارەیە کریوە کە ئازاری دەچەشت بۆ بەدەست هێنانی .. ئێمە لە هەواو هەوەس سەرفمان کرد ئەویش بە ژیری بەکاری هێنا ..

ـ واتا ...

ئیگۆر نەیهێشت دیمیتری تەواوی بکات .

ـ واتا ئەو ئێستا خاوەنی ئەو هەمووە شتەیە لەگەل نیوەی کۆمپانیای کیم ... جگە لەوە ئەو ئێستا بە فەرمی کوڕی رەسمیە .. لەهەر ئەگەرێک تایهۆنگ نەمێنێت موڵکەکانی کیم هەموو بۆ ئەوە ..

دیمتری چاوی لەشۆک فراوان بوبوو جگە لە کەوتنی دەمی ..

ـ یانی تۆش وابیر دەکەیتەوە کە ئاڤای بەلاوە گرینگ نییە .. !?

ئیگۆر روقی سوراند بۆ دیمی ..

ـ لەو ماڵە جگە لەمن کەس ئاڤای بۆ گرینگ نییە .. تایهۆنگ ئاڤای فرۆشت .. جۆنگ کوکیش دەیفرۆشێت لەیەکەم هەل وەک تایهۆنگ ..

ـ ئەگەر وای نەکرد .. چۆن ئاڤا بەدەست دەهێنی !?

ـ ئەوەیان خۆم دەیزانم پێویست ناکات تۆ بیزانی . ..

ـ بەلام ...

تەق تەق تەق .. ✊✊✊

ـ وەرە .. ئیگۆ وتی و شەرابەکەی دانا .. .

سوزی هاتە ژورەوە راستەوخۆ دیمی ژورەکەی جێهێشت ..

ـ چی بووە گەوجی بێنرخ .. !?

ئیگۆر بە رقەوە وتی ..

سوزی سەری شۆر کردبوو وردە فرمێسکی دەباراند ..

ـ ئاڤا ژەهر خوارد کراوە ..

ـ چی ..

ئیگۆر چاوەرێی قسەیەکی تر نەکرد .. خێرا سواری سەیرەکەی بوو .. کە پۆرشێکی رەشی مۆدێک بەرز بوو

مۆبایلەکەی دەرکرد لە گیرفانی سەیری کرد ٣٨ پەیوەندی ولام نەدراوە لەلایەن پاسەوانەکی ئاڤا ..

نەفرەتی لەخۆی دەکرد کەبە پەیوەندی کار تێگەیشت بوو وڵامی نەداوە .. دوای وەرگرتنی ناونیشانەکە بەرێکەوت بۆ نەخۆشخانە .. .

✇★✇★✇★✇★✇★✇


ـ ئەو باشە گەدەیمان شۆریو لەکاتی خۆی رشاوەتەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات پاش کاتژمێرێکی تر ئەتوانن بیبەنەوە ..

جۆنگکوک رۆشت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دەرچوون کە ئیگۆر هاتە ژورەووە ..

ـ ئاڤا لەکوێیە !?

ـ خەوتوە ..

ـ کێ وایکرد .. !?

ـ کیم ..

جۆنگ کوک بەنیازی ژورەکەی ئاڤا بوو کە ئیگۆر قسەیەکی کرد و جۆنگکوکی تاساند ..

ـ چیت دەوێ لەبەرامبەر ئاڤا !?



















ڤۆتم ناوێ بەس خوێنەری زیاد بکەن .. تکایە ..

Øptional  ℑ.ĵ.Ҡ ✔Where stories live. Discover now