هاوسەرگیریەکەم

668 98 114
                                    

  سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  الْحَمْدُ لِلّٰه  اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

ـ جۆنگکوکا  تۆ باشی !?

ئاڤا بە نیگەرانیەوە پرسی هەر کە جۆنگ کوک لە ئەرک گەرایەوە ئێوارەکەی . 

جۆنگ کوک لوقم ببو لە ئارەق و جەرستەی نیوەی مۆر ببوو هەندێک بەشی روشابوو یان بە قولی بریندار ببوو ..

قژی تەر ببوو بە ملی وەنوسابوو بە ماندوێتی پاڵکەوت لەسەر سیسەمەکەی ئاڤا

چوار ساڵ تێپەریوە "" ئاڤا و جۆنگ کوک ئێستا بیست ساڵن .. تەواو ئامادەن بۆ هاوسەرگیری ..

سەبارەت بە تایهۆنگ ئێستا  22 ساڵە هێشتا وەک پێشتر سەرەرۆیە چەند جاریک گیراوە و  زیندانی کراوە .. بەڵام بە هۆی باوکیەوە رزگار بووە ..

جۆنگ کوک لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە جینزێکی رەش و کراسێکی سەوزی کورتی لەبەر بوو کاتی خاولیەکەی لەسەری دەخشاند سکی و ماسولکەکانی  دەردەکەوت ..

ئەوان هاتن لە تەنیشت یەکتر دانیشتن ئاگادارن کە هاوسەرگیریەکە  هەفتەیەکی ترە ..

پێدەچوو کە بەشێک لە  جۆنگ کوک بە هاوسەرگیریەکە دلخۆش بێت .. بەلام بەشەکەی تری بە تەواوی دلتەنگ بوو ..

ئەو دەیزانی کە ئاڤا ناچارە ..

ـ بمبورە جۆنگکوک ..

ئاڤا بە نەرمیەکی زۆر و پەشیمانیەکی زۆرەوە وتی ..

جۆنگکوک هۆکارەکەی نەدەزانی و زۆر سەرسورماو بوو ..

ـ بۆچی !?

ـ من زۆر خۆویستم .. تەنها بۆ مانەوەم لەژیان پێویستە ژیانی تۆ تێک بدەم ..

ئاڤا بەتەواوی سەری شۆر کردبوو قژی روخساری داپۆشتبوو .. جۆنگکوک دەیتوانی تێبینی ئەو فرمیسکانە بکات کە دەکەونە سەر دەستەکانی ..

ــ ئاڤا .! مەگری تکایە .. ئەوە ئاساییە .. وەک باپیرە وتی .. ئێمە رادێین لەو بارەدۆخە .. هەموو شتێک هێمنە پێویستە هاوسەرگیریەکە پێش بخەین هەتا تایهۆنگ لە زیندانە ..  دوای ئەوەی بەو شتەی زانی هێمنی باڵدەگرێت ..

بەهێمنی ئاڤای راکێشا باوشی

ـ جۆنگکوک ...  ئاساییە ئەگەر لەماوەی  هاوسەرگیریەکە کەوتیتە خۆشەویستی کەسێکی تر .. من توڕە و دڵتەنگ نابم ..

جۆنگ کوک تۆزی توڕە بوو بەتوندی قۆڵی گرت و لەخۆی دورخستەوە 

ـ نابینی کەمن رازیم بەتۆ ! وابیر دەکەیتەوە کە هاوسەرگیریێکی بەزۆریە بۆمن ! ئەوە تەنها تۆی کە بەهیچ کاممان رازی نیت ! وە ئەگەر بەوجۆرە بیت رەنگە .. خۆشەویستی منیش لەدەست بدەیت !

Øptional  ℑ.ĵ.Ҡ ✔Where stories live. Discover now