ناچاری ژیان ...

581 106 99
                                    


اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  الْحَمْدُ لِلّٰه 


ـ ئێستا چی دەکەیت گەمژە !?

کیم وتی کە لە ژورەکە هاتوچۆی دەکرد .. بەنیگەرانیەوە  لەکاتێک تایهۆنگ دانیشتبوو بە ئاسای جگەرەی دەکێشا ..

ــ چی دەکەم !? بەردەوام دەبم .. ئاڤا بۆمنە من سەروەت و سامانم ناوێت ئەوانە بدە بەو کوڕە نایاسایەت .. من ئاڤام دەوێت ..

تایهۆنگ وتی بە ئاسودەی دانیشتبوو بێ هیچ نیگەرانیەک ..

ـ تۆ تێناگەیت .. باپیرەت ئەو دەدا بە جۆنگ کوک بەدڵنیایەوە .. چونکە ئاڤا لەگەڵ ئەو زۆر ئاسودەیە .. چی دەبوو ئەگەر دەبەنگ نەبایت و کەمێک بە نەرمی مامەڵەت لەگەڵ کردبا !?

کیم بەتورەی بە کورەکەی وت
تایهۆنگ رووخساری خۆی نەشێواند یان پەشیمان بێت ..

بەزەردەخەنەیەکی یەکلایەوە 😏 وڵامی باوکی دایەوە

ـ ئەو مامەڵانە لەتۆ فێر بووم...  کەدایکم لە ژێر دەستتا ئەمرد تۆ بەردەوام بووی لەلیدان و ئەشکەنجە دانی ..

ـ لەگەل ئەوەی دەتزانی کەمن سەیرتان دەکەم توندتر ئەشکەنجەت دەدا تاواتکرد منیش وەک تۆ بم ..  چێژ لەئەشکەنجەدانی کەسانی تر ببینم ..

  تایهۆنگ هەلسایەوە و لە باوکی نزیک بویەوە کیم تۆزێ بەترسەوە چووە دواوە ..

ــ لەبیر مەکە کیم .. تۆ منی ئەمرۆت دروستکرد .. ئەگەر ئازارم دایت یان دژت وەستامەوە .. نابێ نیگەران بیت تێگەیشتی !

❖❖❖❖❖❖❖❖❖❖❖❖❖

ـ وەرە ..

ئاڤا وتی کاتێک گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو ..

کاتێک سەری بەرز کردەوە باپیرەی بوو 

ـ ئا .. وەرە ژوورەوە باپیرە ..

وتی و لەسەر مێزی خوێندنەکەی هەڵساو رۆشت لەسەر مێزەکەی بەرامبەر پەنجەرەکە دانیشت ..

ـ ئاڤا .. کچم دەمەوێ پێم بڵێیت کە مامەڵەی جۆنگ کوک لەگەڵت چۆنە !?


کانگ گوتی بە هێواشی حەزی نەدەکرد ئەو پرسیارانە بکات .. بەلام نیازی کورەکەی و کورەزاکەی دەزانێت ..

ــ جۆنگکوک زۆر باشە لەگەڵم ئەو زۆر نەرمونیانە .. 

ــ دەتەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگ کوک بکەیت !?

کانگ بە نەرمی و هێواشی پرسی

ــ چی !! نا ..  نا نەخێر من لەخۆشەویستی دانیم باپیرە .. بۆ قسەی وا دەکەیت .. جارێ بچوکم دەمەوێ خۆشی لەژیان ببینم ..

کانگ بزەیەکی کەمی کرد ..  هەولی دەدا ئەو کچە بچوکە تێبگەیەنێت ..

ــ سەیرکە ئاڤا .. دەزانم هاوسەرگیری کردن لە تەمەنێکی وەک تۆ زۆر ناخۆشە بەڵام .. پێویستە بتپارێزم کەسمان نازانین کە مامت بە تەمای چییە !? .. وەک وتت ناتەوێ چیتر تایهۆنگ ببینی بەدڵنیایەوە ئەویش ئەوە قبوڵ ناکات ..
تایهۆنگ کورێکی سەرەرۆیە ئەو بەناز بەخێوکراوە هەمیشە وافێرکراوە ئەوەی ویستوێتی دەبێ هەیبێت .. وشەی نەخێر قبوڵ ناکات ..
پێم وابێت پێویستە ....   هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگ کوک بکەیت . 

ـ باپیرە ئاگاداریت چی دەڵێی ..!?

ــ سەیرەکە ئاڤا دەزانم قورسە بەلام پێویستە یەکێک هەبێت بتپارێزێت دەزانم تایهۆنگ دوای ئەوەی رەتیمکردەوە بەدڵنیایەوە شتێکم بەسەر دەهێنێت لانی کەم بائاسودەبم لە ئێستاوە بزانم لە دەستێکی پارێزراو دایت ..

ـ خۆ جۆنگ کوک بێ هاوسەرگیرییش دەتوانێت بمپارێزێت ..

ـ ئەگەر بە یاسا هاوسەری جۆنگ کوک بیت تایهۆنگ دەسەڵاتی لە سەدا هەشتا بەسەرت کەم دەبێتەوە .. ناتوانێت ئازارت بدات .. پێگەی مامت لەناو حوکمەت لاواز بووە بەهۆی ئاشکرابوونی گەندەڵیەکانی .. دوژمنەکانی بەدوای دەرفەتێک دەگەرێن بۆ دەکردنی لە حوکمەت ..


ـ من جۆنگ کوکم خستۆتە ژێر راهێنانیکی توندەوە بەدڵنیایەوە  ماوەیەکی تر بەهێز دەبێت  بۆ پاراستنت وە گەورەش دەبن بۆئەوەی شیاوی هاوسەرگیری بن .. لەئێستا جۆنگکوک تاکە هەڵبژاردەی تۆیە .. 

کەواتە ئێستا هەلیبژێرە ...




  ژیانکردن لەگەڵ جۆنگ ڪوڪ

یان

مردن لەگەڵ تایهۆنگ ...

هەڵبژێرە جۆنگ کوک یان تایهۆنگ  !?

❖❖❖❖❖❖❖

هەڵبژێرن دەی 😂

هەتیو زۆر کەم ئەکتیڤن  😩 سەبەب (≖ ͜ʖ≖) !?

دەهەندە  کومێنت و شتی وا بکەن هەر سامت بوونە دەنگتان لە دەوی نایەتە دەرێ بە پێگۆتینیش نایکەن ..

قسسسسەەەەەیییی ببکککککەەەەەننننن قققققسسسسسەەەەەە

480 وشە

Øptional  ℑ.ĵ.Ҡ ✔Where stories live. Discover now