" یااا ئۆپا تۆ فێڵت لێکردم "

لە وەڵامدا سیۆکجین زمانێکی لێی دەرکرد

بە خەندەوە خوانیان ئەخوارد و قسەی خۆشیان ئەکرد تا ئەو کاتەی سیۆکجین شتێکی بیرکەوتەوە و چیتر خەندەی نەما و وتی

" یانی هەر بەڕاستی ئەمە کۆتا خوانە و سبەی جێمان دێڵیت "

سیۆکجین وتی و چیتر خاتوو کیم و ڤێرۆنیاش خەندەیان نەما

" منیش بەوە زۆر خەمبارم ئۆپا بەڵام نامەوێت گوێی پێ بدەم من نەمەویست ئێوە خەمبار بکەم "

ڤێرۆنیا وتی

" من هەر ئەو کاتەی ڕازی بوونی تایم وەرگرت بیرم لەوە کردەوە و بەڕاستی ئەوە خەمبارم ئەکات ڤێرۆنیا چونکە تۆ بوویت بە بەشێک لە ئێمە و ئێمە تۆمان زۆر خۆشەوێت نامەوێت هەرگیز ئەوە لە بیر بکەیت خوشکەکەم "

سیۆکجین وتی لە کاتێکا چاوەکانی پڕ بووبوو

وە ڤێرۆنیاش بە گوێ لێ بوون لە قسەکانی سیۆکجین دەستی کردبووە گریان

" بەڵێ کچەکەم جین ڕاست ئەکات تۆ هەمیشە بەشێک ئەبیت لە ئێمە و کەس ناتوانێت جێگای تۆ بگرێت شیرینەکەم هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان وەکو مشکێکی ترسنۆکی هەڵاتونا بەڵکو وەکو گورگێکی ڕاوکەر بتبینمەوە ئەمەوێت ئەوەندە بە هێزبیت لەگەڵ بینینت هەمووان چۆکت بۆ دادەن

" دایکە! ئۆپا! تکایە وامەکەن بەو شێوە هەرگیز ناتوانم ئێرە جێبێڵم "

ڤێرۆنیا وتی و چوو باوەشی بە هەردوو ئەندامی خێزانەکەیا کرد

خێزان؟ بەڵێ ئەوە خێزانەکەیەتی نەوەک ئەوانەی کۆشک

ئەمان پێی ئەڵێن شیرینەکەم نەوەک کچەکەی شاژنی پێشوو

ئەمان پێی ئەڵێن وامەکە ئازارت پێ ئەگات نەوەک وامەکە تۆ شازادەیت

ئەمان بۆ ڕۆیشتنی فرمێسک ئەڕێژن نەوەک بە خەندەوە ماڵئاوایی لێ بکەن

ئەمان درۆکانیان بۆ پاراستنی ئەوە نەوەک بۆ لەناوبردنی

" با ئەمشەو لە باوەشی یەکتری بخەوین "

ڤێرۆنیا بە دڵخۆشیەوە وتی

" همم باشە بچکۆڵەکانم ئێوە ئەمشەو لە باوەشی من ئەخەون "

خاتوو کیم وتی

" بەڵێێێ "

ڤێرۆنیا بە دڵخۆشیەوە چەپڵەی لێدا و وتی

" من ئەچم جلەکانم کۆ ئەکەمەوە ئۆپا تۆ سفرەکە کۆکەوە "

ڤێرۆنیا وتی و ڕایکرد

" یاا هەی فێڵباز وەرە بۆ ئێرە مناڵی گەمژە "

سیۆکجین بە هاوارەوە وتی

.
.
.

.
.
.

.
.
.

بـــەیـــانـــی







.......
..............
.. ............... ..
...... ............. .......
........ .......... ........
....... ..... .......
......  ......
.......


  v_v              v_v   
v_v_v_v      v_v_v_v  
v_v_v_v_v_v_v_v_v_v 
v_v_v_v_v_v_v_v_v
v_v_v_v_v_v_v
v_v_v_v_v
v_v_v
V





-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-




.
.
.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 09, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now