part 15

254 45 14
                                    

لەسەر ئەم خوانە شاهانەیە چاوی دوو کوڕ لەسەر یەک کچە بەڵام بەداخەوە لە هەموو دراماکانیش بەم شێوەیە بووە یان بۆ یەکێکیانە وە یانیش بۆ هیچیان ...

" بەڕای تۆ بۆ کامیانە؟ "

یونگی هەستی کردبوو کە چاوەکانی جۆنگکوک زۆر لەسەر هاوسەری داهاتوویەتی و بەڕادەی دۆزەخ توڕە بوو وە هەر بۆیەش وتی " جۆنگکوک هاوڕێ ئێمە دەمێکە یەکمان نەبینیوە گەر تەواو بوویتە لە خواردن وەرە ژوورەکەم کەمێک قسە بکەین؟ " " ئایش یونگی تۆ زۆر ڕاست ئەکەیت بابڕۆین " ... یونگی جۆنگکوک چوونە ژوورەکەی یونگی و یونگی زۆر بە خێرایی دەرگاکەی داخست و بۆکسێکی لە ڕووخساری جۆنگکوک دا! " ئەرێ تۆ گەمژەیت؟ بۆچی واتکرد؟ " جۆنگکوک بە دەنگێکی نزیک لە هاوار وتی و پەنجە گەورەی لەسەر لێوی دانابوو چونکە خوێنی لێ هات بوو " بۆچی چاوەکانت لەسەر هاوسەرەکەم لانادەیت؟ گەر یەک جاری تر سەیری بکەیت ناڵێم کوڕی خاڵمە ئەتنێرم بۆ دۆزەخ " جۆنگکوک تێنەگەیشت هەر بۆیە وتی " هاوسەری چی کوڕە تۆ شێت بوویت؟ سەرت بە شتێک کەوتوە؟ " " ڤێرۆنیا هاوسەری داهاتووی منە! نەکەی جارێکی تر سەیری بکەیت ئەو شاژنی داهاتووی فەڕەنسایە! گەر ئەمجارە سەیری بکەیت لە ناوت ئەبەم جیۆن جۆگکوک! " یونگی وتی لە کاتێکا پەنجەی هەڕەشەی لەوەی بەرامبەری بەرز کردۆتەوە و جۆنگکوکیش بە شۆک و توڕەییەوە سەیری ئەکرد تا وتی " ئەرێ تۆ شێتی؟ ئەوە تۆ چی ئەڵێیت هاوسەری چی؟ ئەو خوشکی تۆیە! گەر لە بیرت کردووە با بیرت بێنمەوە مین یونگی! " جۆنگکوک قسەکانی سەرەتایی بە دەنگی بەرز کرد بەڵام لە کۆتایی قسەکانی جەختی لەسەر وشەکانی کردەوە و بە چپەیەکی توڕەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا " ئەو خوشکی من نییە من و ئەو تەنانەت یەک دڵۆپ پەیوەندی خوێنیمان نییە وە دوای ئەوە خۆت ئەوەت بینی ئەو ئەبێت بە کچی خاتوو سێرێنیا وە بەیانی لێرە ئەڕوات! ئەمەوێت بزانم کام سوپا ئەتوانێت ئەو شتە ڕاگرێت همم؟ " یونگیش بە هەمان شێوە وشەکانی سەرەتای بە دەنگی بەرز وت بەڵام وشەکانی کۆتایی بە زەردەخەنەیەکی بە فیزەوە وت " من هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم دڵنیابە ئەو ناکەم بە قوربانی بۆ ڕێگە پیسەکانی تۆ! ڕێگە نادەم ئەو بمرێت! تۆ خەریکیت یاسا قێزەونەکەتان لە بیر ئەکەیت وایە؟ کەواتە بڕۆ بە باوکت بڵێ با بیرت بێنێتەوە " لە دوای ئەو قسەیە کۆتا سەیر کردنی بکوژانەی بە یونگی داو ڕۆیشت هەر کە چوویە دەرەوە چاوەکانی لە کچە چاو سەوزەکە ئەگەڕا تا لە چێشتخانەکە بینی کە لەگەڵ چەند کچێکی خەریکی سڕینەوەی قاپەکانە و زەردەخەنەیەکی شەرمنانە لەسەر ڕوخسارە سوور هەڵگەڕاوەکەیەتی ئەمانە هەمووی وای کرد دڵی ئەو کوڕە بەستەزمانە دوو ئەوەندەی تر خێرا لێبدات و بێ ویستی خۆی زەردەخەنەیەکی کرد تا " جۆنگکوک کوڕەکەم! " جۆنگکوک لە خەیاڵە جوانەکانی هاتە دەرەوە و سەیری باوکی کرد کە بە ئارامی لە تەنیشتی وەستاوە دەستێکی کردە سەر شانی کوڕەکەی و زەردەخەنەیەکی جوانی پێشکەش کرد و وتی " بیر لە ڤێرۆنیا ئەکەیتەوە؟ ئایا یونگی باسی ئەو شتەی بۆ نەکردی کە کەمێک پێش ڕووی دا؟ " پاشا جیۆن زۆر بە میهرەبانی و لەسەرخۆییەوە لە کوڕەکەی پرسی و جۆنگکوکیش زۆر بە خەمباریەوە دەستی پێ کرد " باوکە من بە تەنها نیم لە خۆشویستنی ڤێرۆنیا! " پاشا جیۆن بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد و وتی " مەبەستت چییە کوڕم؟ بۆچی وا ئەڵێیت؟ " " باوکە یونگیش ڤێرۆنیای خۆشەوێت وە هەموو ئەو شتانەی کە ڕووی دا پیلانی یونگیە! یونگی وتی کە بەیانی ڤێرۆنیا لێرە ئەڕوات لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە بە ڤێرۆنیای وت کچەکەم! وە لە هەر کاتێکا بێت ئەگەڕێتەوە وەکو شاژنی وڵات " " ئۆهـ ئەوە تێکەڵە پێی ئەچێت یونگی ڤێرۆنیای زۆر خۆش بوێت چونکە بەڕاستی ئەوە قوربانی دانە تێئەگەیت وانییە کوڕەکەم؟ من ناڵێم تۆ ڤێرۆنیات خۆش ناوێت بەڵام ناتوانم بەراوردت بکەم بە یونگی تۆ ئەوە ئەزانیت کە یونگی منی زۆر خۆش ئەوێ وانییە؟ بەڵام ئەو ڕازی نەبوو لەسەر قسەی من بە ستیڤ بڵێت باوکە بەڵام لە پێناو کچێک بەڕای تۆ ئەوە زۆر نییە تەنانەت نەک زۆر ئەوە زۆرر زۆررە من مافی ئەوەم نییە بە تۆ بڵێم ڕێگاکەت بگۆڕە بەڵام بە هێمنی دانیشە و بیربکەوە بزانە ئەوکات قاچەکانت بەرەو کام ڕێگات ئەبات دڵنیابەوە لەوەی ئەو کچە تەنها سەرنج ڕاکێشە بەلاتەوە یاخود کاتێک سەیری ئەکەیت دڵت پێت ئەڵێ هەر چەند بەربەست زۆرتر بێت من هەر ئەو ئەکەم بە هاوسەری ژیانم " جۆنگکوک زۆر بە قورسی کەوت بووە بیرکردنەوەوە هێندە قووڵ بوو بووەوە کە ئاگادار نەبوو باوکی کۆتا زەردەخەی لەسەرخۆی پێشکەش کردوو جێی هێشت جۆنگکوک زۆر بیری کردەوە و گەیشتە بڕیارێک و بەرەو چێشتخانەکە کەوتە ڕێ هەر کە گەیشت وتی " ڤێرۆنیا " ڤێرۆنیا سەیری پشتەوەی کرد و چاوەکانی کەسێکی ناسراوی بینی بەڵێ ئەو هەمان ئەو کوڕەیە کە لە ئاهەنگەکە سەمای لەگەڵ کرد و وتی " شازادە جۆنگکوک " " ئێ ئەوە ئەتوانین بە تەنها کەمێک قسە بکەین گرنگە " " بەڵام ... " " تکایە زۆر گرنگە " " باشە " جۆنگکوک ڤێرۆنیای بەرەو ڕاڕەوێک برد و یەکسەر چووە سەر بابەتە سەرەکیەکە و دەستی بە قسە کرد و وتی " ڤێرۆنیا تۆ فێڵ لە هەمووان بەکەیت فێڵ لە من ناکەیت من بە هەموو شتێک ئەزانم تۆ کچی پاشای فەڕەنسای کچە تاقانەکەی ستیڤ بەڵام ئەمە ئەوە نییە کە ئەبێت بیڵێم ئەوەی ئەمەوێت بیڵێم شتێکە تۆ نایزانیت بەڵام پێش ئەوە ئایا تۆش یونگیت خۆش ئەوێت؟ " لەگەڵ ئەو پرسیارەی جۆنگکوک ڤێرۆنیا ڕوومەتەکانی ڕەنگی گوڵی پۆشی و سەری نزم کردەوە و کەمێکی برد تا سەری بە بەڵێ جوڵاند وە جۆنگکوکیش هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە و دەستی بە قسە کرد " بەداخەوەم بۆ ئەوەی کە ئەم شتە لە منەوە ئەبیستی بەڵام گەر من بۆ تۆی باس نەکەم ئەوە هیچ کەسێک بوێری ئەوە ناکات نە بە تۆ نە بە لیزای بڵێت ڤێرۆنیا لێرە لە فەڕەنسا یاسایەکی کۆن هەیە کە لە باو و باپیرانتانەوە ئەمێنێتەوە تەنانەت ئەو یاسایە دایکی تۆشی گرتەوە! لێرە لە شانشینەکەی تۆ کاتێک ئافرەتێکی شاهانە مناڵێک ئەهێنێتە دونیاوە ئەکوژرێت! " لەگەڵ ئەم قسانەی جۆنگکوک ڤێرۆنیا بە تەواوی شۆک بوو وە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو و وتی " کەواتە دایکم لەبەر لە دایک بوونی من مردووە؟ وە منیش لە خێزانی شاهانەم! " ڤێرۆنیا وتی لە کاتێکا یەکەم دڵۆپە فرمێسک چاوەکانی جێ هێشت " بەڵێ وە یۆنگیش بەوەی ئەزانی بەڵام ئەو بە تۆی نەوت! ئێرە شانشینێک نییە بۆ ئافرەتی شاهانە بگونجێت ڤێرۆنیا! " جۆنگکوک لە سەرەتای قسەکانییەوە بە دەستەکانی ڤێرۆنیای کردە نێو دەستەکانی خۆیەوە و زۆر بە هێمنیەوە قسەکانی ئاڕاستەی کرد بەڵام ڤێرۆنیا بە خێرایی دەستەکانی دەرهێنا و وتی " تۆ بۆچی گرنگی بەوە ئەدەیت؟ " لەگەڵ ئەم پرسیارەی ڤێرۆنیا جۆنگکوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە و وتی " من گرنگی بە تۆ ئەدەم ڤێرۆنیا تۆ زۆر گرنگی بۆ من بە هەموو شێوازێک! " " تۆ چی ئەڵێیت؟ یونگی هیچم لێ ناشارێتەوە ئێمە یەکتریمان خۆشەوێت! من بۆچی ئەبێت بڕوا بە تۆ بکەم؟ " دوای قسەکانی ڤێرۆنیا جۆنگکوک زۆر بە بێ چارەیی ویستی دەست بە قسە بکات بەڵام " ئەوە ڕاستە ڤێرۆنیا ... من تۆم زۆر خۆش ئەوێت وە ئەزانم کە تۆش بە هەموو شتێکی خێزانی شاهانە ئەزانیت لە فەڕەنسا! " خاتوو سێرێنیا ئەو قسانەی ئاڕاستەی ڤێرۆنیا کرد و دەستەکانی گرت " تۆ بۆچی ئەوەت بە من نەوت دایکە؟ " " کچە ئازیزەکەم لەگەڵ جۆنگکوک بڕۆ " " هەرگیز بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم من ئەمەوێت لەگەڵ تۆبم ... وە من تۆم خۆش ناوێت جیۆن جۆنگکوک من ناتوانم لە یونگی زیاتر هیچ کەسێکم خۆش بوێت ببورە " دوای ئەو قسەیەی ڤێرۆنیا جۆنگکوک سەری نزم کردەوە و بە چپەیەکی کەمێک بەرزەوە کە پڕ بوو لە خەم وتی " تێئەگەم " وە دوای ئەو وشەیەی کە وتی ڤێرۆنیای لەوێ جێ هێشت و ڕۆیشت وە دوای ئەوە خاتوو سێرێنیاش ڕۆیشت ڤێرۆنیا بە تەنها مایەوە و کەمێک بیری کردەوە و ئەیش ویستی بڕوات تا سوڕایەوە و یونگی بینی لە دووری خۆی کە دانیشتوە و لەگەڵ خاڵی و دایکی دا زۆر بە جوانی پێئەکەنێت کە وای کرد دووبارە ڤێرۆنیا فرمێسک بڕێژێت و وتی " تۆ هیچت پێ نەوتم منیش مافی خۆمە کە وازت لێ بێنم ... بەیانی هەموو شتێک کۆتایی دێت هەموو پەیوەندیەکم بەم خێزانەوە ئەپچڕێت " کاتێک ڤێرۆنیا ئەم قسانەی کۆتایی پێهێنا لەوێ ڕۆیشت هەر لە دوای ئەو دووبارە جۆنگکوک هات و وتی " تۆ یونگیت خۆشەوێت بەڵام وازی لێ دێنیت دڵنیابە بچیتە کوێ منیش لەوێ ئەبم تا ئەو کاتە کە تۆ یونگی لە دڵت دەرەهێنی و منیش بێ کات لە دەست دان شوێنی ئەگرمەوە " جۆنگکوک چووە لای یونگی و باوکی دانیشت و بە زەردەخەنەوە سەیری یونگی کرد و وتی " ئۆهـ یونگی ڕێگەم بدە قۆپچەی جلەکەت ڕێک بخەم چونکە ناڕێکە " جۆنگکوک بێ وەرگرتنی وەڵامی یونگی دەستی بۆ ڤۆپچەکە برد و بەرەو لای خۆی ڕایکێشا ئەمەش وای کرد لە یونگی نزیک بێت و بە چپەیەکی توڕەوە وتی " تۆ ئەو لە هەر کوێ بشاریتەوە من هەر ئەیدۆزمەو "





.
.
.





.
.
.





.
.
.





ڕوونکردنەوە:

یەکەم شت باسی ئەوە ئەکەم کە ئەڵێن چۆن یونگی ڤێرۆنیای خۆش ئەوێت ئەوان خوشک و بران

نەخێر ئەوان خوشک و برا نین ئەوان تەنها بە پێی دەسەڵات خوشک و بران ئەویش ئەوە بوو کە ڤێرۆنیا ئەچێتە سەر ناوی کیم تا ئەو کاتەی کە یونگی دێت و ئەیباتەوە بۆ کۆشک!





دووەم شتیش ئەوانەی ئەڵێن چیرۆکەکە هی تایهیۆنگە ئەی کوا تایهیۆنگ؟

ڕاستە چیرۆکەکە هی تایهیۆنگە بەڵام من ئەمەوێت تایهیۆنگ لە کاتێکی باش بناسێنم واتا بە پێی ئەوەی کە چیرۆکەکەم لە مێشکم ئامادەم کردووە ئینجا هاتووم بۆ ئێوەی ئەنووسم تکایە نامەوێت چیرۆکەکەم تێک بچێت بۆیە کەمێک بەرگە بگرن بۆ ناساندنی تایهیۆنگ و کەسایەتییە تایبەتەکەی





.
.
.





.
.
.





.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





خـــەیـــاڵـــی پـــەمـــەیـــەیـــی لـــەم جـــیـــهـــانـــە بـــووە بـــە مـــەحـــاڵـــێـــڪی ڕەش

♡︎

♡︎

♡︎



هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now