part 19

391 50 317
                                    


بڕیار وانەبوو پارت دانێم چونکە من یەک مەرجم دانا ئەویش کاردانەوەتانە لە نێوان دێڕەکان کەچی نەتانکرد بەڵام بەڵێنم بە کەسێک دابوو داینێم بۆیە دامناوە

-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-

" لە ڕاستیدا من ئەمڕۆ چووم بۆ بینینی تایهیۆنگ وە ئەو وتی کە دەتوانێت تۆ لەگەڵ خۆی بەرێت و زۆر بە باشیش ئاگادارت ئەبێت چونکە تۆ شازادەیت "

سیۆکجین قسەکەی کرد و سەیری ڕووخساری زۆر دڵخۆش دەرەکەوت ئەی کەواتە ئەو بۆچی خەمبارە؟

" دەی پێم بڵێ کەواتە تۆ بۆچی ئەوەنە خەمبار دیاریت لە کاتێکا ئەو هەواڵە ئەوەندە دڵخۆشکەرە؟ "

ڤێرۆنیا بە دڵخۆشی قسەکانی کرد لە کاتێکا سیۆکجین کەمێکیش ڕووخساری نەگۆڕاوە

" هیوادارم هەمیشە بەو جۆرە دڵخۆش بیت ئەزیزی دڵم "

سیۆکجین بە بزەیەکی کەمەوە وایوت ئەو ناتوانێت ئەوەندە خۆپەرست بێت لە کاتێکا خوشکەکەی دڵخۆشە

" سوپاس ئۆپا زۆر زۆرم خۆشەوێیت "

ڤێرۆنیا دووبارە باوەشی لە ئۆپاکەی دایەوە لە کاتێکا بۆ ساتێکی کەمیش خەندە لە لێوانی جودا نەبووەتەوە

لەو کاتەدا خاتوو کیم هاتە ژوورەوە و منداڵەکانی بەو شێوەیە بینی هاتە لایان و ماچی سەری هەردووکیانی کرد

" هەمیشە دڵخۆش بن شیرینەکانم بەڵام ئەتوانم بزانم لە پای چی؟ "

هەر کە وایوت ڤێرۆنیای دڵخۆش هەموو شتێکی بۆی باس کرد خاتوو کیمیش وتی

" دڵخۆشم بۆت کچە جوانەکەم دڵنیام لەلای تای سەلامەت ئەبیت ئەو کوڕێکی باش و متمانە پێکراوە "

خاتوو کیم وتی و لە وەڵامدا ڤێرۆنیا سەری لەقاند

" جا گەر وانەبێت ئەبێت نزای دوا چرکەکانی ژیانی بکات "

سیۆکجین وتی بە گرژیەکی گاڵتەوە

" هههـ دەی واز لەو بابەتە بێنن خوانی ئێوارە سارد ئەبێتەوە "

خاتوو کیم وتی و ڕۆیشت سیۆکجینیش سەیری ڤێرۆنیای کرد و ڤێرۆنیاش تێگەیشت

" ئەوەی درەنگتر بگات سفرەکە کۆ ئەکاتەوە "

سیۆکجین وتی و ڕایکرد ڤێرۆنیاش بە هەمان شێوە بەڵام سیۆکجین زووتر گەیشت و ڤێرۆنیا گریانێۆی ساختەی دروستکرد و وتی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 09, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now