بەشی پێنجەم🌸

252 48 4
                                    


(باوەڕپێنەکراو..)

ـ

ڕاستە هەنێک شت شایەنی لەبیرکردنە بەڵام
تای شتێکی ئاسای نەبوو بتوانێت جەنگکوک
لەبیری بکات، بەڵام کاتێک تەلەفونەکە داخرا
هەر لەو ساتە تێگەیشت جەنگکوک شایەنی
لەبیرکردن نیە ئەو دەبوو بچوک بکرایە و
بخرایە شوێنێک لای جەستەی تای کە هەرگیز
لەبیرکردن دەستی پێنەگەیشتایە!

تای لەژوورەکەی بوو ئەو دەبوایە ئێستا
لە زانکۆ بوایە بەڵام دیوارە بەرزەکانی
ژوورەکەی ئەوی دەخنکاند، ئەو هەموو
کات بەم شێوە هەستی پێکردووە ، ئەو
ترسی لەداستدانی جەنگکوکی کردبوو بە
نان و خۆراکی ، زۆر قورس بوو تای
بتوانێت جەنگکوک ڕادەستی چارەنووسێک
بکات کە خۆی تێدا کاڵدەبێتەوە.

تای بیری دەکردەوە ئێستا چەند
ئاسانە ڕقی لەخۆی بێت کاتێک
جەنگکوکی بەجێهێشت، هەموو
شتێک ئێستا ئاسانە تەنها وازهێنان
لە جەنگکوک نەبێت.

قسەکانی خاتوو چۆی لە مێشکی هاتووچۆی دەکرد

«کوڕم تای .. کاتێک جەنگکوک ڕۆشت من
بینیم لە فرۆشتاگاکە وەستا بوو لەگەڵ هاوڕێکەی
و بانگم کرد ، گوتی کە دەڕوات بۆ جاپان بۆ
چارەسەری چاوەکانی، بەڵام ..بەڵام وتم دەربارەی تۆ
چی! ئەو وتی کە پێت بڵێم کە ئیدی تای ناوێک بوونی
نیە لە ناو ژیانی وە جەنگکوک دەبێت لە ژیانی تای
تەنها خەیاڵێکی کوێرانە بێت»

تای توند سەری نا لەناو بێدەکەی دەیوست
نوقمی ئەو بالیفەبێت و هەمووشت لەبیر کات

«تکایە..جەنگکوک وامەکە ئەگیان دەمرم بێ تۆ»

چاوەکامی تای خوێنیان دەڕشت ئەوە چەند
کاتژمێرێکە ئەمە کاریەتی دەگریێت و دەڵێت
کە شایەنی مردنە و هیچیتر نا ..
لەوانەیە ئەوەندە بێبەزیبێت مردنیش لەخۆی نەگرێت
جگە لە جەنگکوک کێ دەتوانێ تای خۆشبوێت؟
کێ توانای ئەوەی هەیە خۆشی بوێت؟

ئامادەکاری بوو تا بڕواتە ژووری نەشتەرگەری
ئیدی کاتی بینینی جوانیەکانی دنیایە ئەو دنیایەی
جەنگکوکی لێ دەرهێنرا و پاراسترا.
دەیانوویست جەنگکوک بێهۆش بکەن هەموویان
لە ژووری جەنگکوک بوون بەڵام جەنگکوک
دڵخۆش نەبوو دەبوو کارێک بکات.
لەگەڵ دەرزی لێدان جەنگکوک هەستی دەکرد سەری
قورس دەبێت و چاوەکانی بەهێمنی داخست و ڕێگەی
دا دڵۆپێک فرمێسک لە چاوەکانی بکەوێت

«جەنگکوک باشیت؟»
وۆنهوو پرسیاری کرد..
«باشدەبم»

جەنگکوک چاوەکانی زیاتر دادەخران چونکە
هەوای بێهۆشکەر لە دەموو لووتی دەمووچاوی
بەسترا ..

چاوەکانیDonde viven las historias. Descúbrelo ahora