Part 27

1.3K 348 169
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆتبکە.

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جیبهێڵن.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



هەموو شوێنێکی بە دوایا گەڕام بەڵام ئەو نەبوو دووبارە ونە تەنانەت پەیوەندیم بە هۆسۆکەوە کرد، بەڵام ئەو لە کوێ ئاگادار بێت.

ڕۆشتمەوە بۆ نەخۆشخانەکە هەموو پارکەکانی ئەو ناوە گەڕام بەڵام پرێتی لە هیچ شوێنێک نەبوو، بیرم بۆ هەزار شتی خراپ ئەڕۆشت بە تایبەت تایهیۆنگ.

بیرم ئەکردەوە کە تایهیۆنگ ڕفانروویەتی بەڵام ئەو هیچ شتێک بە ترسنۆکی و لە پشتەوە ناکا هەرشتێکی بویستایە ئەوا دوێنێ ئەوکاتەی کە هات بە ئاشکرا ئەیکرد.

زۆر بیرم کردەوە بەڵام هیچ شوێنێک بە مێشکما نەهات ئاخر پرێتی کوێی هەیە هەتا بۆی بڕوا؟

بیرم بۆ یەک شوێن ئەڕوا هیوا دارم لەوێ بێت، ئەو شوێنەی کە هەموو شتێک لێی تێک چوو ئەو شوێنەی کە تێیدا هەموو شتێک سەراو ژێربوو، کۆڵانە
کۆنەکەیان.

ڕۆشتم بۆ ماڵیان... ماڵێکی سارد و سڕ و کۆن بوو... زۆر کۆن و تۆزاوی بوو هیوام ئەخواست کە پرێتی لە ژوورەوە بێت...

بەڵام مانەوە لێرە ئەستەمە تەنانەت بۆ چەند خولەکێکیش..... کاتێک کە بەسەر قادرمەکان ئەڕۆشتمە سەرەوە هەمووی ڕووخاو و ماڵەکەش تۆزاوی بوو دەستم کرد بە کۆکین.

دەرگەکەی ئەونە کۆن بوو کە پێویستی بە کردنەوە نەبوو و ڕێک شکا،.....کاتێک کە ڕۆشتمە ژوورەوە پرێتییم بینی کە لە سووچێکی ژوورەکەدا بە کزۆڵی دانیشتووە و کوڕەکەشی لەلای بوو.

بە بینینی ئەوە زۆر دڵ خۆش بووم و لێی نزیک کەوتمەوە بەڵام ئەو منی وەستاند.

پرێتی:-بە هیچ شێوەیەک نزیکم نەکەویتەوە.

بە بیستنی ئەو وشانە لە دەمی ئەو زۆر خەمبار و سەر سووڕماو بووم.

جیمین:-چیی؟! بەڵام.....بەڵام بۆچی؟!....

پرێتی:-بە هیچ جۆرێک نامەوێ بتبینم یان لێم نزیک بکەویتەوە......بۆیە لێرە بڕۆ،....ئەوە بۆ هەردووکمان باشترە.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now