ویستم بۆی ڕوونبکەمەوە و ئارامی بکەمەوە بەڵام کاتێک کە نزیک بومەوە ئەو زلەیەکی بەهێزی لە مندا و هاواری کرد.
پرێتی:-لێم دورکەوە... لێم نزیک مەبەوە..... تۆش هەر وەک ئەوانی..... تۆش هەمان شت ئەوێ.... هەموتان پیسن... تکایە هیچم لێمەکە.... توخوا لێت ئەپاڕێمەوە لێم گەڕێ بڕۆم تکایە من متمانەم پێکردی.... توخوا دەستم لێمەدە لێت ئەپاڕێمەوە.
زۆۆر بە بەهێزی ئەگریاو هاواری ئەکرد بینینی ئەو بەو شێوەیە ئازارم ئەدا بەڵام ئەوەی کە ئەمکوژێ بیرکردنەوەیەتی.
واتە ئەو بەو جۆرە پیسە بیر لە من ئەکاتەوە؟ بە خێرایی لەوێ ڕۆشتمە دەرەوە و بە بەهێزیش دەرگەکەم داخست.
مێشکم ئەوەی پێ قبوڵ نەئەکرا ئەوە زۆۆربوو بۆ من دوور نەبوو کە هەموو شتێکی ئەو ناوە بشکێنم گەر یەک چرکە درەنگتر لە دەرگەی ماڵەکەم بدرایە.
لەگەل زەنگی دەرگەکە بیرم کەوتەوە کە بڕیاربوو ئەم شەو پارێزەرەکە بێت و قسە لەسەر کەیسەکەی پرێتی بکەین.
خۆمم ئارامکردەوە و ڕۆشتمە چێشتخانەکە ئەو هێشتا ئەگریا و خۆی لە من بە دوور ئەگرت.
جیمین:-پارێزەرەکە لێرەیە.. گەر ناتەوێ هەموو شتێک لە دەست بەی ئەوە خۆت ئاسایی کەوەو وەرە بەردەمی.
بە توڕەییەوە وتم و لەوێ ڕۆشتم.
.
.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...