کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم.
با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن
پرێتی:- کاری چی؟ ئەبێ چی کارێک دەست پێ بکەم؟!!.
جۆنگکووک هیچی نەوت کەمێک وەستا و شتەکانی ناردە دەرەوە و بە ئارامی وەک هەموو جارێک هات لە تەنیشتم دانیشت و وتی.
جۆنگکووک:-گوێبگرە.. ئێرە و ئەو ژوورە ماڵی کۆتایی تۆیە
پێمبڵێ؟ تۆ دڵخۆشی و تەندروستییەکی باشت ناوێ؟
ناتەوێ دووبارە خێزانەکەت ببینیتەوە و بڕۆیتە لای خێزانەکەت؟کە ئاوای وت کە گوێم لە قسەکانی جۆنگکووکبوو بێ ویست خۆم فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە و بە هەڵەشەیی و بە هاوار و دڵخۆشییەوە وتم.
پرێتی:-دەمەوێت دەمەوێت.
فرمێسک بە خووڕ لە چاوەکانم ئەهاتە خوارەوە و جۆنگکووکم وەک فریشتەیەک ئەهاتە پێش چاوم و حەزم ئەکرد بە بەهێزی لە باوەشی بگرم پاشان بە دەنگەوە دەستم کرد بە گریان و هەر بە گریانەوە وتم.
پرێتی:-کێ هەیە؟ کێ هەیە حەزنەکا لەگەڵ خێزانەکەی بێت؟
جۆنگکووک:-زۆر باشە ئەگەر لە قسەم دەرنەچیت ئەوا ساڵێکی تر ئەم کاتانە تۆ دەگەڕێنمەوە ناو خێزانەکەت ئەمەش بەڵێنی منە بۆ تۆ.
کە جۆنگکووک ئاوای وت سەرم بەرزکردەوە و زیاتر و بە کوڵتر گریام هەڵسام و چومە بەرامبەری و بەدەستە بچوکەکانم دەستە گەوراەکانیم گرت و وتم.
پرێتی:-بەڵێنبێ بەڵێنبێ بەخوا هەرشتێکت بوێ بۆت دەکەم هەرچی تۆ بیڵێی ئەوە ئەکەم هەرشتێک داوابکەی ئەیکەم.
بە گریان و حوزنێکەوە لە بەرامبەری وتم.
جۆنگکووکیش دەستی گرتم و بردمیەوە جێگەکەی خۆم و لە بەرامبەرم دانیشت و دەستی بە قسەکردن کرد.
جۆنگکووک:-من تا ئێستا مناڵم نییە... هەروەها میراتگرێکم نییە تا دوای من ئەو سامانە زۆرەی بۆ بەجێبهێڵم وە نزیکەکانیشم چاویان بڕیوەتە سامان و ماڵ و موڵکەکەم لەگەڵ ئەوەشدا من منداڵم نابێت ناتوانم منداڵدروست بکەم و ببم بە باوک.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...