Part 23

1.2K 371 143
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.



کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.

ئەمڕۆ ڕۆژی دادگاییەکەیە و پرێتی زۆۆر شڵەژاوبوو لەبارەی بەیانییەوە، من بە بەردەوامی قسەم بۆی ئەکرد بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ ئەو.

ئەی وت هەتا تایهیۆنگ لە ژیانا بێت ڕێگە بەوە نادات هەموو کات ئەپاڕایەوە کە دایکی جۆنگکووک داوای یارمەت لە تایهیۆنگ نەکردبێ.

چونکە گەر ئەوەی کردبێ ناهێڵێ بە مەرگیش بە کوڕەکەی بگاتەوە... من ئەمزانی ئەم حاڵەی پرێتی باش نابێت مەگەر تەنیا دوای لە باوەش کردنی کوڕەکوی نەبێت.

بەڵام بە دڵنیاییەوە لە باوەش کردنی کوڕەکەی چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە چونکە هەرگیز نامجوون ڕێگە بە ڕوودانی فێڵ و تەڵەکە نادات.

نامجوون ئاگاداری کردمەوە کە ئەوان فێڵیان لە نمونەی DNAیەکە کردووە کە لە دادگاوە نێردرابوو.

بەڵام من هیچ کام لەمانەم بە پرێتی نەوتبوو بۆ ئەوەی بێ هیوا نەبێت و لەوە زیاتر خەم نەخوات.

ڕاستە من هیوا بەو ئەیەم بەڵام من لەو زیاتر شڵەژاو و ترساوم.... چونکە من بومە هۆی بە هیوابوونی پرێتی ئەوەش زۆر ترسناکە.

کاتی دادگاییەکە کە بانگ کراینە ژورەوە شتێکی زۆر سەیر ڕوویدا.

"داواکار پرێتی بڕاون....داواکراو جییۆن جۆنگکووک"

جییۆن جۆنگکووک؟!!! ئاخر چۆن مەگەر ئەو نەمردبوو.... دوای بیستنی ئەوە ئێمە ئەو سیانەمان وەک ئەوە وابوو کە گوێیەکانمان کاس بوبێت وە فریشتەی ڕوحکێشان لە بەرامبەرمان بێت.

جیۆن جۆنگکووک؟!! ئاخر شتی وا چۆن ئەبێت ئەی ئەگەر ئەو لە ژییان ماوە بۆ خۆی نەهات بۆ وەرگرتنەوەی کوڕەکەی؟ ئەی تا ئێستا لەکوێ بوو؟

پاش چەند چرکەیەک ئەو ئافرەتەی کە دایکی جۆنگکووک بوو لەگەڵ دووپیاو هاتە ناو هۆڵی دادگاوە بە ڕوونی دیاربوو کە یەکێک لەوان پارێزەرەکەیەتی.

وە ئەوەی تریشیان هیچ بیرۆکەیەکم بۆی نییە بەڵام پرێتی زۆۆر ترساو و شڵەژاوبوو دوای ئەوەی ئەو پیاوەیان هاتە ژوورەوە بە جۆفێک کە ئەستەمبوو لەسەر پێیەکانی بووەستێت.

دوای بینینی ئەو شۆکێکی زۆۆر گەورە لێیدا... چاوەکانی زەق کردبووەوە کە سور هەڵگەڕابوو و فرمێسکی تیا کۆببووەوە.

وە بە تەواوی لە قاچ کەوت و خەریکبوو بکەوێ بە خێرایی ئەوم گرتەوە و لەسەر پێیەکانی هێشتمەوە هەناسەکانی قوڵ و ناڕێک بوون وەک ئەوەی کە فۆبیای بەو پیاوە هەبێت.

جیمین:-چیبوو؟!!.... چیبوو پرێتی قسەبکە...... وەرەوە سەر خۆت..... تکایە شتێک بڵێ!!! ئەوە ئەوە؟، ئەوە جۆنگکووکە؟! پرێتی تکایە شتێک بڵێ.

بە زۆر ئەوم گرتبوو و ئەمویست ڕوونکردنەوەیەکی لێ ببیستم بەڵام ئەو هەر وەک جەستەیەکی بێ ڕووح وابوو.


کە خێزانی جییۆن هاتنە ژوورەوە دادوەرەکە وتی کە دەست پێ ئەکەین بەڵام نامجوون بە بیانووی ئەوەی کە بریکارەکەی باش نییە ماوەیوکی کەمی وەرگرت و هاتە لای پرێتی.

نامجوون:-ئەوە چی ڕووئەدا لێرە.... ئێوە وتتان کە جۆنگکوون مردوە.

جیمین:-بڕوا بکە منیش نازانم کە چی ڕووئەیا منیش شۆک بووم..... منیش وام زانی مردووە.

نامجوون هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەو دەوری ئێمەیا ئەخولایەوە.

نامجوون:-بوونی ئەو لێرە کارەکە زۆۆر قورستر ئەکا وەک لەوەی بیری لێئەکەنەوە..... من بە هیچ جۆرێک ئامادە باشیم بۆ شتێکی وا نەکردبوو.

لە کاتێکدا کە قسەم لەگەڵ نامجوون ئەکرد خەریکببووم ئاوم ئەپرژاندە سەر ڕووخساری پرێتی بۆ ئەوەی بێتەوە هۆش خۆی.

خەریکبوو ئەو ماوەیەی کە نامجوون وەری گرتبوو تەواو ئەبوو.

نامجوون هاتە بەردەمی پرێتی و ئەیویست قسەی بۆ بکا.

نامجوون:-تکایە خاتوو پرێتی هەوڵبە بەسەر خۆتدا زاڵبی.... بونی تۆ لەوێ زۆر گرنگە.

بە خەمخۆرییەکی زۆرەوە قسەی ئەکرد لە کاتێکدا ئارەقەی کردبوو نێوان برۆکانی درزی تێکەوتبوو لەبەر شڵەژاوی.... بەڕاستی ئەو کەسێکە کە کارەکەی بە ڕاستگۆیی و خەمخۆرییەوە ئەکا.

جیمین:-ئەی ئێستا چی ڕووئەیا ئەبێ چی بکەی.

نامجوون:-هەوڵ ئەیەم بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکەم چونکە بە هەر جۆرێک بێت ئەو باوکی منداڵەکە نییە.

لەو کاتەیابوو کە کاتەکەمان تەواوبوو و دووبارە دادگاییەکە دەستی پێکردەوە نامجوون ویستی خۆی ڕێک بخاتەوە و بڕۆینەوە ژورەوە بەڵام لەو کاتەیا پرێتی زۆری لە خۆی کرد و بە نا ئاسایی قۆڵی نامجوونی گرت.

هەناسەی زۆۆر بە خراپی ئەیا و چاوەکانی وەک ئەوەبوو کە خوێنی تیابێت ئەونە سوور ببووەوە.

پرێتی:-بـ... بەڕێز نامم_جوون. ئەوە. ئەوە. ئەو....................

دوای گوێبیست بوونی ئەوە ئێمە ئەو دووەمان تاسابووین وەک ئەوەی بە چەکوش لە کاسەی سەرم بدەن.


ڕای خۆت بڵێ لەسەر ئەم پاڕتە و پاڕتی داهاتوو.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now