لە پەنجەرەی ژوورەکەم سەیری دەرەوەم دەکرد، کە نمە نمە باران دەباری وە جەوەکەی زۆر سارد بوو کە پەنجەرەکە ببوو بە ھەڵم من بەشێکیم سڕیبوو تا دەرەوە بیبینم..زۆر حەزم بە وەرزی زستانە بەتایبەتی بارانەکەی..من ھەمیشە سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە ئەو شتە جوانانەی بە ئێمە بەخشیووە..
وازم لەسەیرکردنی پەنجەرەکە ھێنا جەختم لەسەر خوێندنی وانەکەم کردەوە...من لە قوتابخانەم قۆناغی ئامادەی زۆر قورسە بەڕاستی وە بەشەکەم زانستیە، دەمەوێت لە داھاتوودا بببم بە دکتۆری ددان
بەیانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمە وە من زۆر دەترسم؟؟؟
.دەنگی دەرگا ھات
".فەرموو"
.خوشکە گەورەکەم ھاتە ژوورەوە
.ھانھیۆجۆ :سڵاو خوشکەجوانەکەم
".چۆنی ئونی گیان"
.ھانھیۆجۆ : باشم ، ئا ئەوە بۆ گڵۆپەکانت دانەگیرساندووە
.گڵۆپەکانی ھەڵکرد و ھاتە لام دانیشت
ئێستە دەمەو ئێوارەیە وە بەڕۆژا دەست بە سەعی دەکەم تا ئێوارە،وە چاوم لەگەڵ ئەو تاریکیە کەمە ڕادێت نامەوێت
گڵۆپەکان ھەڵبکەم."ئەی مینۆ گیانم کوا؟"
ھانھیۆجۆ :لە خوارەوە لای یوری...ئەی لەگەڵ وانەکانت چۆنیت؟
"تا ئێستا زۆر باش ئەڕوات."
ھانھیۆجۆ :ھم ئەزانی تەنھا دوو ساڵت ماوە بۆ زانکۆ؟
"بەڵێ دەزانم."
ھانھیۆجۆ : جیۆن یۆی من گەورە بووە.
بەخەمباریەوە وتی."ھھ ئەی ئەتەوێت گەورە نەبم؟"
ھانھیۆجۆ :با حەز دەکەم گەورە بیت بەس ئیتر دوور ئەبیت لێرە تۆ دەچیت بۆ زانکۆیی سیئۆل.
"ئینجا چیە بوسان و سیئۆل تەنھا چوار کاتژمێریان لەنێواندایە...وە من ئێستا ناڕۆم ئیتر تۆ بۆئەوەنە خۆت تێک یاوە ھھھ."
ھانھیۆجۆ :باشە تۆش ئااھ...دەی بابڕۆینە خوارەوە ئێستە میوانەکەمان دێت.
"میوان؟"
ھانھیۆجۆ :بۆ نازانی کە بام بامی کوڕی خاڵی دایکمان دێتە ئێرە؟
![](https://img.wattpad.com/cover/311371922-288-k781795.jpg)
YOU ARE READING
Window /pjm
Romance"قەرار بوو من و تۆ بۆ یەک بین ئەی ئێستا چی ڕوویداوە؟؟؟ئەی بەیەکەوە لەژێر باران بڕیارمان بەیەک نەیا کە لە خۆشی و ناخۆشی ئازارەکاندا بەیەکەوە بین؟؟؟!" ھەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە. start :20/5/2022 End :???