Part*five*

122 20 78
                                    


"ئەگەر لێت پرسیم چەن جار ھاتوی بە خەیاڵم ئەڵێم یەکجار چونکە ھاتی و نەڕۆیشتی."

{}








~ jeon yeo pov ~



"ببورە."بەشەرمەزاریەوە وتم چونکە بوومە ئەوەی کە ئاھەنگەکە بەجێبھێڵێت.

"ئا نەخێر پێویست بە داوای لێبوردن ناکات ئەرکی خۆمە."
ئەو بەشێوەیەکی بەڕێزەوە وتی ،بەڵام یانی چی 'ئەوە ئەرکی خۆمە'؟


بابەتەکەی گۆڕی و وتی "بۆ چ بەشێک ئەخوێنی؟"ئەو پرسیاری کرد کاتێک سەیری ڕێگاکەی ئەکرد.

"بەشی پزشکی."

"منیش بۆ پزشکی ئەخوێنم...ئەمەوێت ببم بە دکتۆری دڵ...ئەی تۆ؟"لە کۆتای ڕستەکە سەیری کردم.

"من ئەمەوێت ببم بە دکتۆری ددان."بە زەردەخەنەوە وتم.

"ئاھ کەواتە ھەر کە ددانەکانمان شتێکی لێھات یەین بۆ لای تۆ!"بە کەمێک پێکنینەوە وتی.

"ئاھ ئەی ئەگەر سەقەتم کردن چی ھھ؟"وتم و بە زەردەخەنەوە سەیرم کرد.

"دڵنیام کە سەقەتمان ناکەیت وە ئەگەر واش بکەیت ئێمە کێشەمان نابێت دکتۆری جوان!"وتی و سەیر کردنەکانی لەسەرم لابرد..ئەو بە منی وت دکتۆری جوان!!!!!!!!

ھیچکامان قسەمان نەدەکرد...بە بێدەنگی دەڕۆیشتین.

گەیشتینە بەشەناوخۆییەکە ،ھەردووکمان وەستاین سەیری ئەوم کردوو وتم "زۆر سوپاس بۆ یارمەتی دانم بەڕێز جیمین ..بەڕاستی نازانم چۆن قەرەبووی ئەم یارمەتیدانیەت بکەمەوە....تکایە من چۆن دەتوانم قەرەبووی ئەمە بکەمەوە؟!"بە دوو دڵیەوە وتم ،وە بەڕاستی ئەو یارمەتیەی ئەو زۆر زۆر بوو بیر ئەکەمەوە ئەگەر ئەو نەھاتایە ئەوێ ئەوا شتێکی خراپ ڕوویدەدا!!!!!ئاھ نەخێر..


"ئاھ تکایە پێویست بە ھیچ شتێک ناکات."بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وتی.

"ئا نابێت شتی وا تکایە شتێک بڵێ کە من بتوانم بیکەم بۆت؟"وتم کاتێک سەیریم کرد.

"ئم مادەم ئەوەندە سووری لەسەری.....ھم خواردی ژەمێکی نیوەڕۆ چۆنە بۆ کۆتای ھەفتە؟"

بیرم کردەوە وە وتم"بەڵێ زۆر چاک ئەبێت..باشە من ڕۆژی پێنج شەممە تۆ دەبینم کاتژمێر یەک ،باشە؟"

"باشە."بەزەردەخەنەوە وتی.

خوا حافیزیم لێکرد و ڕۆیشتم.

Window /pjmWhere stories live. Discover now