"خۆشم ئەوێیت چونکە تەنھا ترین بیرکردنەوەی تەنھای منیت!"
~jeon yeo's pov ~لە ژوورەکەمم چاوەڕێی سانام وەرێت و پێکەوە بڕۆین ،جیمین وتی من یەم بە شوێن ھەمووتانا وە منیش ناونیشانێکم پێیا کە لەوێدا بوەستێت.
ھەستامەوە دووبارە سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە تا سەیری جلەکانم بکەمەوە ،کە پانتۆڵێکی ڕەش ،و بۆدیەکی ڕەشی تەسک کە کردبووم بە ژێر پانتۆڵەکەم ،وە ڕیکۆردێکی ڕەشی درێژ ،قژە ڕەشەکەشم ئازاد کردبوو ،وە کەمێک خاوم کردبۆوە بۆ ئەوەی جوانتر بێت ،وە مەیکەپێکی سادە و ناسکم کردووە ،ئێکسسواراتەکانیشم ملوانکێکی دوو زنجیری زیوی بوو ،وە لەگەڵ گوارەیەکی بچوک و چەن ئەنگوستیلەیەک.
ویستم دانیشمەوە لەسەر بێدەکەم بەڵام لە پڕ نامەکەم بیرکەوتەوە "تۆ بڵێیت سێری کردبێت؟" بەخۆمم وت کاتێک ھەستام بەرەوە پەنجەرەکە ڕۆیشتم.
پەنجەرەکەم کردەوە سێرم کرد "ئۆھ کاغەزێکی گەورەتر!" کاغەزەکەم لەژێر گۆزەی گوڵەکەم دەرھێنا و پەنجەرەکەم داخستەوە ،بەڵام کاغەزەکە وەک کاغەزە بچووکەکانی تر نەبوو کاغەزێکی گەورەتر بوو.
کاغەزەکەم کردەوە کە لوول درابوو و سەیرم کرد و خوێندمەوە "من ناوم ناوم ناوم ناوم ن ناوم ناوم ناوم یـ ناوم ناوم ناوم م ناوم ناوم ناوم یـ ناوم ناوم ناوم جـ ناوم."
"چی؟! ئەمە تەواو یان چی؟ ئەمە چیە ناوم ناوم؟!" وستم زیاتر وردببەمەوە لەو پیتانە وە لکاندم بەیەکا "نیمیج؟!" باشە ئەوە چ ناوێکە؟
گوێم لە زەنگی دەرگا بوو ،کاغەزەکەم کردە لای ئەوانەی تر و جانتا و مۆبایلەکەم بردوو ڕۆیشتمە خوارەوە.
VOUS LISEZ
Window /pjm
Roman d'amour"قەرار بوو من و تۆ بۆ یەک بین ئەی ئێستا چی ڕوویداوە؟؟؟ئەی بەیەکەوە لەژێر باران بڕیارمان بەیەک نەیا کە لە خۆشی و ناخۆشی ئازارەکاندا بەیەکەوە بین؟؟؟!" ھەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە. start :20/5/2022 End :???