Part 20

245 51 8
                                    







جـونجەن پەتەکـەی لە کەمـەری بەستەوە دایی بە نامجون ئەویش بەسـتی بەردەوام بوو تاکۆتا کەس جـین

ئێستـاش هێواش هێواش هەنگاویان دەنا لە نێو ئەشکەوتەکە  قەڵـەق بوون
بە روناکیەکی کەم ڕێگایەکـەیان دەبـینی

"بـەرەو لـای چـەپ دەڕۆیـن"
جونجەن وتی رونـاکییە بچوکـەکەی برزکردەوە کەمێک ڕێگا باریک و تەسکـەکەی دەست نیشان کرد

"پێویستـە لێرەوە بڕۆین بەڵام زۆر وریـابن"
جونجەن ئاماژەی پێدا

"سەرەتا مـن دەڕۆم.وە یونگـی ئاگاداری هەنـاسەدانـت بە تکـایە"
یونگی ئاگادار کردەوە وە وەک داوایەک بوو

ئـەو دەترسا وەک هەرتاکێیـان

هەرچـۆنێک بێت توانـیان بە رێگا تەسکەکە دا تێپەڕ ببن

"نـەفرەت هەمـان شوێنە ئێمە تەنها بەدەوری خۆمان دا دەخولێینەوە"
سوزی لە بێباوەڕی دا هاواری کرد

" نـابێت هەمان شوێن نییە ئەمە یارییە بەدوای شتێکی نوێ بگەرێن خێرا"
تایهیۆنگ هاواری کرد کەمێک پەتەکەی کەمەری شل کردەوە دەستەکانی بەدوای شتێک دەگـەڕا

دەستیان کرد بە گەران بەدەوری خۆیانـدا

بەردێکـی بچوک جولا
کاتێک هۆسۆک دەستی بـە بەردێک کەوت

ڕووناکیەکەیان نزیک کردەوە
بەلابردنی بەردە بچوکەکان دەروازەیەک دروست دەبـوو

" دەشێت ڕێگایـەک بـێت"
یونگی وتی کاتێک سەیری ئەو دەروازە بچوکە دەکەن

"ئـەگەر شوێنی مەرگیشـمان بێت ئەڕۆین"
جونجەن وتی خێرا بە دەروازەکەدا ڕۆشت و بواری نەدا وەڵام بدەنەوە

کورەکان و سوزی بە ناچـاری ئەوەیـان ئەنجام دا کە دەبوو بکرێت

دیـوارەکانی ئەشکەوتەکە بە جۆرێک دڕ و گـڕنی گڕنی نەبوو بەلکو شێوەیەکی رێکـی هەبوو بـۆ پێدا ڕۆشتن

ئەو شوێنە تەواو ناوازە بتنیاد نراوە لەگەل بونی ئەشکەوتەکە وە لەو ساڵـانەدا شتی وا ئاسایی دروست دەکرا کـە ئـێستا بە قورسترین کاری دادەنێن



کـەمێک ئاسایی ببونەوە
ڕێرەوەیەکی درێژ بوو بۆ ڕۆشتن پێی دا

سوزی هاواری کرد بەهۆی قاچی کە کەوتە نێو ئەو گۆمـاوە ئاوە هەڵکێنراوە بەشێوەیەکی لـاکێشەیی

"دەسوتێت قاچم قاچم"
هاواری کرد

"نەفرەت ئاوەکـە ترشیەتی بەرزی هەیە قاچ دەسوتێنێت ئاگادار بن"
جۆنگکوک وتی

تـاریـکـی. Where stories live. Discover now