Part 9

286 64 0
                                    

جونـجەن کـومار

دوایـی ئەو خەونە ناخۆشەی بینیم
هەسـتی ترس دایگرتـم لە دووبارە بوونەوە
ناتوانـم دووبارە بەرگە بگرم.

ئەمە زۆر دەبێت ئـۆهـ سوپاس بۆ خوا لەو ساتەدا جین هـەبوو سـوپاس جـین.

چاوەکـانم کردەوە دەرگای ژوورەکەم کرابویەوە
وا بیرم کردەوە جین لە یادی کردبێت دایبخـات.

تا بە خێرایـی ئافرەتێکی قژ شێواوی جل سپی
بەوێدا تێپەڕبوو زۆر خێرا بوو کە بینیم
ئەمە دووەم جارە بیبینـم لەگەڵ خێرا
ڕۆشتنەکەشـی.

قاچەکانم دووبارە بێ ویستی خۆی هەنگاویان نا
ویستم بەرەو ئەو ڕێڕەوە هەنگاو بنێم کە ئەو
ئافرەتان تێیدا تێپەڕبوو.

بەڵام دەنگە دەنگێک منی وەستانـد
دەنگێکی ناسراو هی جیـنە بێگومان ئەوی تـر
نـاسراو نـییە.

لەقەربری خۆم ئەژادا و ئاباوم بم چۆن لەیادم کرد
کەتەنها بە قەمیسێکم بێ هیچ جلێک.

نەفرەت نەفرەت لە بێمشکیم
قەمیسەکە بەزۆر سمتم دادەپۆشێت
ئای خودایە.

باوکە کچەکەت زۆر گەمژە بووە
خێرا ڕامکردە گەرماوەکەو ڕۆتینێکی بەیانیانم کرد
و هاتمەوە ژوورەکەم بەرەو دۆڵابەکە ڕۆشتم.

خەریکی خواردنی بەیانـی بویـن لەگەل جین و سوزی پیاوێکی کەشـخە و قۆز خۆی کرد بە ژورەکە.

وادیارە ئەوە ئەو پیاوەیە کە جین باسی کرد
جین پێمی ناساند لەسەر تاڵەمویەکی قژم تا بـنی پێم سەیری کردم خەریبو بە چاوەکانـی
قوتـم بدات.

دوایـی تەواو بونـی نانی بەیانی
لەگەل هاوکارەکانم کە مەبەستم
لێیان جین سوزی  دوسان بوو.

بەڕێکەوتین بە بینینی نەخۆشەکان
من گومانـەکانم زیاتر بون دوایی بینـینی دوسان و سوزی بە رەفتارەسەیرەکانیان.

ئەمڕۆ سەرکێشیەکی گەورە بە ژیانم دەکەم بۆ دەرخسـتنی نهێنیەک با بزانـین چی دەشاریتەوە
"پرۆفیسۆر کـیم سیۆکجـین"

ژمارەی نهێنی نەخۆشی ژمارە پەنجاو
سـێم داگرت 'کیم نامجون'  دەرگاکە کرایەوە
بەزەردەخەنەیەکەوە چومە ژوورەوە.

سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد و وتم
"ئێستا هێورکەرەوەت پێدەدەم بەڕێز نـامجون"
بە زەردەخەنەیەکەوە لەسەر ڕوخسارم.

دەستم کرد بە ئامادەکردنی دەرزیەکـە
دوایـی پێنج خولەک لە لێدانی دەرزیەکـە
نزیکتر بومەوە لە نـامجون و کەلەمچەکەی دەستیم کردەوە.

ئاڕاستەی سەیرکردنی لە سەقفەکەوە بۆ من جولاند.

"چییە هێورکەرەوەم پێداویت ئاساییە دەستت بکەمەوە ئایا تۆش لەلات خۆش نییە"

دوبارە بە زەردەخەنەوە قسەم کرد بەڵام هەر گرینیشی نەدا بە کردنەوەی دەستەکانی
گومانێکی تری نـوێ.

" ناتەوێت بۆ دکتۆرە نوێکەت بدوێیت"
دوبارە بێ کاردانەوە بوو چاوەکانی هیچی نەدەبینی جگە لە سەقفی ژورەکە.

" کەواتە پیاوی گـرژو مۆن کەمێک لەسەر پێخەفەکە دوورکەوە دەمەوێت لە تەکت پالکەوم"

ئەمەم وتم کەمێک نـامجونـ'م لاداو سمتم لەسەر پێخەفەکە داناو قاچەکانم بڵند کرد وەکو شێوازی ئەو کە سەیری سەقفەکەی دەکرد هەمان کارم ئەنجام دا.

"نـاترسـیت" لە کۆتایی گوێم لە دەنگی بوو
هەنگاوێکی سەرکەوتوو.

" لەچی بتـرسـم "
پسـیارم لێی کردەوە
" نزیکیت لـە من وە کردنەوە دەستەکانـم"
بە هێواشـی بێ دەربڕینی هیچ هەستێک وتی
زەردەخەنەیکم کرد پێش ئەوەی بڵێم.

"بۆچـی لەوانە بتـرسـم چی لەواندا هەیە دەرزی ئارام کەرەوەم لێداویت کەواتە بۆچی بتـرسـم پیاوی گرژو مۆن"
ئارەستەی چاوەکانم گۆڕی بۆ ئەو بۆ بینینی ڕوکەشەکەی.

" دەرزیەک دەبێتە ڕێگر لە شێتبونـی شێتێک"
گومانێکی تر و نە دۆزینەوەی وەڵـامی دروست.

" نـەخێر تۆ شێت نـیت کیم نـامجون "
وتم دوبارە بێ بڕینی زەردەخەنە کەم.

" من شێتم،وە چی بەسەر وشـەی پیاوی گرژو مۆن داهات"
ئەویش ئاراستەی چاوەکانی لە سەقفەکەی دورخستەوە بۆ من
یەکـێکم لە قەفەزەکە گرت.

سەرکەوتوانـەیە جونـجەن هێشتا مێشکت کاردەکات لە شێتخانەیەکی سامناکی بێدەنـگ.

" هـەر وەک وتم پیـاوی گرژو مۆن تۆ شـێت نیت،
جگە لە پیاوێکی هەلخەڵـەتەواو. "
ئەمەم وت بەبێ زەردەخەنە وە بۆ کۆتا وشە جەختمم لەسەر کرد.

ژیـانت لەناو چوو
جونـجەن کومار گەر گومانەکانـت هـەڵـەبن.
















بەردەوامە


تـاریـکـی. Where stories live. Discover now