Part 4

413 71 5
                                    







دوایـی خواردنـی نانـی بەیـانی
چوومـەوە ژوورەکەم
چومە گەرماو
بیرم دەکردەوە چ شـتێکی نامـۆ بونـی هەیە
چ شـتێک وام لێدەکـات وابیـربکەمەوە
کە جگـە لە من و پرۆفیسۆر سیۆکجین کەسـی تر لە ژووری نـانخواردن هـەبن
ئەوە دەمترسـێنێت

بەدەم بیرکردنەوە لە کاتی نانخواردنەکەوە.
لە گەرماو هاتمە دەرەوە دەرگای دۆلابەکەم کردەوە
جلێکی هیندی ئاسایی ڕەنگ خۆلەمێشـیم دەرکرد لەدۆڵابەکە

...............

"پرۆفیسـۆر ئێستا ئامادەم نەخۆشەکان ببینم وە ئێرەش باش شارەزا بـم"
بە پرۆفیسۆر سیۆکجینم وت

"دەی خاتو جونجەن"
بە پێشم دا ڕۆشت منیش لەدوای ئەو

"پرۆفیسۆر."

"بەڵێ "

"ناوی من جونجەنـ ە تۆ ناتوانی ئاسایی دەری ببڕیت"

"تۆ گالتەم پێدەکەیت کە ناتوانم ناوت بێنم"
ئۆی من گالتەم کرد ئەو بەجدی وەری گرت

" ناا من مەبەسـتم ئەوە نەبوو
باشە کەوایە بە جون بانگـم بکە"

لەگەل ئەو قسەیەی کردم لە شوێنی خۆی ڕەق بوو سەرم بەپشتی کەوت

"یا پرۆفیسۆر بۆ لەناکاو دەوەستیت"

" قسەیەکی خراپم کرد پرۆفیسۆر"

" نا.. باشە کەوایە جون زۆر بلێی مەکەو وەرە"

چاوەکانت وا نالێن پرۆفیسۆر
بۆ بەشێوەیەک ڕەفتار دەکەی کە ئەزانـم ساختەیە یاخود نا

"ئەمە نـەخۆشـی ژمارە 53
کیم نـامجون"
لەبەردەم ژووری نەخۆشێک وەستاو وتی
دەستی کرد بە نوسی ژمارەی نهێنی بۆ چونە ژورەوە

چی دەبینم بۆخاتری خودا چاوەکانم تێک چوو بەو هەموو بریقەی سپی بونی ژوورەکە
تەنها پەنجەرەیەکی بچوکی لێبوو کەمێک دارستانەکە نیشان دەدا

" بۆچـی بەستراوەتەوە
نـەخۆشـیەکەی تا ئەو ڕادەیە مەترسیـدارە. "
پرسیم کاتێک بەم شێوەیە بەڕێز نـامجونم بینی کە دەستێکی بەسترابویەوە

"ئـهـم"
تاکە وشە بوو لەزاری هاتە دەر

"جون کاتی دەرمانەکانیەتی دەرزی ئارام کەرەوەی لێبدە"
کاتێک سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد

منیش بەقسەیم کرد هەنگاوەکانم زیاتر نا چومە نزیکی نەخۆشە
ئەو تەواو نوقمـی سەقفەکە ببوو
هێشتا کاریگەری دەرزی لەسەر ماوە
چاوەکانی لەسەر سەقفەکە لادا کاتێک من نزیک بومەوە

" مەترسـە تەنها دەرزیەکە"
وتم بەزەردەخەنەیەکەوە

هیچ کاردەنەوەی نەبوو ئەوە نەبێت چاوەکانی دووبارە نوقمـی سەقفەکە کردەوە

....

"ئێسـتاش نەخۆشی دواتر
نەخۆشی ژمارە 62
جۆنگ هۆسۆک"
پرۆفیسۆر وتی کاتێک لەبەردەم دووەم ژوور وەستایـن
کۆدی ژورەکەی لێداو دەرگاکە کرایەوە
دەمەوێت بپرسم شوێنێکی وا پرۆفیشناڵ و ناوەزا چی دەکات لەناو دارسـتان دا

"لەگەڵ شێت بوونەکەی بێدەنگ بووە؟
چی بەسەر قاچی داهاتووە"
پرسیم

" ئازاری خۆی داوە،وە بەلێ بێدەنگی"

"سلاو بەڕێز جۆنگ من جونجەن دکتۆری نوێی تۆم"
بە زەردەخەنەیەک وە پێیم وت کاردانەوەی هیچ شتێک بوو

لەو ژوورەش چوینە دەرەوە

" یەک خولەک تۆ بە کۆری قسەت کرد"
پرۆفیسۆر لەناکاوێکا پرسی وەک ئەوەی تازە بێتەوە هۆشی خۆی

" بەلێ بۆچی دەپرسیت"
بە ئاسایی وتم

"ئـۆهـ بۆ سەرەتا نەتوت"

" پرۆفیس.. "
نەیهێشت قسەکەم تەواو کەم پێی بڕیم

"تکایە ناوەکەم درێژ مەکەوە تەنها جین بەسە"
بە بێزاری ئەوەی وت
منیش زەردەخەنەیەکم کرد وتم

"باش جین،وە نەتپرسی تا بڵـێم کۆری دەزانـم هەم وتبام وەکو خۆهەڵکێشان دەبوو بۆم"

"باش.. جون دەی نەخۆشی دواتر"

" نەخۆشی ژمارە 79
مین یونگی"
وتی کۆدی ژورەکەی لێداو دەرگاکە کرایەوە

" نەفرەت لەوەی دەیـبینم"
بێ ویستی خۆم لەزارم هاتە دەرەوە
بەڵـام هێـندە بە ڕەسەنـانە دەرم بڕی




..........

ببورن پارتەکەی دی سرابویەوە نازانم لۆش
ئەلموهیم خوێندنەوەیەکی خۆش
خۆشم دەوێن مەرەکـانم
بای

تـاریـکـی. Where stories live. Discover now