part 51

149 25 271
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.
.
.

................................................

لەبەردەمیان وەستام هەردووکیان بە شێوەیەکی سەیر سەیری منیان دەکرد

"پێم مەڵێ لە ماڵەکەت باران دەبارێت ؟"
ئەلێکس وتی

"تۆ نەخۆشدەبیت ئاوا گەمژە"
سۆنگهوا وتی

"دەمتان داخەن، هەر ئێستا لە ماڵەکەم برۆنە دەرەوە بەر لەوەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم بەوەی دوو پیاو بە زۆری هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کچێکی تەنها"
وتم

"بیرت بێنمەوە تۆ ئێستا لە بەرامبەر ئەفسەرێک دانیشتوی؟"
سۆنگهوا وتی و ئاماژەی بە ئەلێکس کرد

"بۆچی ئەفسەرەکان ئازادن لەوەی کاری هەڵە بکەن ؟"
وتم
"ئاھ، بیرم چوو هەرخۆی پێشتر من شتێکی وام بینی کاتێک یەکێکیان هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر منی دا وە هەردوو جارەکەش رێگەیان دا بروات "

ئەلێکس و سۆنگهوا بێدەنگ مانەوە

خاڵێکی تر بۆ نۆڤا

"تۆ دەبێ پارەی ئۆتۆمبێلەکەم بدەیتەوە "
سۆنگهوا وتی

"بەڵگەت هەیە کە من وام لە ئۆتۆمبێلەکەت کردوە؟"
وتم

ئەلێکس مۆبایلەکەی دەرهێنا و ڤیدیۆیەکی نیشاندام

بەزۆر پێکەنینی خۆم گرتبوو زۆر بەجوانی لە کامێرای چاودێریەکە دیارە کە چۆن خەریکی تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەکەی سۆنگهوام

دەستم بە دەمەوە گرتبوو تا تێبینیم نەکەن کە پێدەکەنم

"زۆر بەجوانی دەتوانم بتناسمەوە نۆڤا"
ئەلێکس وتی

"زۆر بە جوانی کارەکەم دەکەم من سەرسامم بەخۆم "
وتم و دامە قاقای پێکەنین


سۆنگهوا و ئەلێکس بە شۆکەوە سەیری منیان دەکرد منیش نەمدەتوانی لە پێکەنین بوەستم

"ئەو کچە شێتە"
ئەلێکس وتی

"سرووشتی خۆی وایە "
سۆنگهوا وتی

"کەوایە ئەوە تۆیت ئاژاوەچی بچوک "
ئەلێکس وتی

"بەو شێوەیە ناوی مەهێنە"
سۆنگهوا وتی

"تۆ دەمت داخە "
وتم

"تۆ دەبێت پارەی چاکردنەوەکەی بدەیت "
ئەلێکس وتی

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now