part 38

87 23 280
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.

...............................................

چاوەکانم کردەوە یەکەم شت کەبینیم سەقفی ژوورەکەم بوو بەبێزاریەوە لە سەر جێگاکەم هەڵسام

هەستم بە لاوازی دەکرد ئەمڕۆ بۆیە بریاربمدا کەمێک بچمە دەرەوە بڕابکەم هێشتا زۆر زووە تا کچەکان بێن و بەیەکەوە برۆین بۆ بازاری

ڕاستە دوێنێ شەو بە جوانی زەفتارم نەکرد بەڵام ئەوە رێگر نییە لەوەی نەتوانم بەژداری بکەم لە خۆشترین رۆژەکانی ئارای ئازیز

من کێشەم لەگەڵ سۆنگهوا هەیە نەک ئەوان

بەخێرای جلێکی گونجاون پۆشی و رۆشتمە دەرەوە لە ئەپارتمانەکە

مۆبایلەکەم کردەوە نزیکەی بیست جار هۆنگ پەیوەندی کردبوو سۆنگهواش بە لانی کەم ئەگەر بە بێ نامەکان بیژمێرین نزیکەی چل جار پەیوەندی کردبوو

بەڵام رێژەی پەیوەندی سان لە هەموویان زۆرتر بوو

پشت گوێم خست ئیتفۆنەکەم خستە گوێم و دەستم کرد بە ڕاکردن

.
.

.
.

.
.

.
.

.
.

نیوکاتژمێرە خەریکی ڕاکردنم زۆر ماندوو بووم لە هەناسە برکێوە لەسەر یەکێک لەو کورسیانەی کە دانرابوون دانیشتم

سەیری دیمەنی شەقامەکەم دەکرد هەتا بەو بەیانیەش کەمێک قەرەباڵغیە سەیری خەڵکەکەم دەکرد کە چۆن هەر یەکە و لە ژیانی خۆیەوە خەریکە و هەمووی سەرقاڵن

کەسێک پێئەکەنیێت
کەسێکی تریش بە جوانی خۆی پێچاوە و بە بێدەنگی بە رێگادا ئەڕوات

یەکێکی تریش بە پەلە ئەڕوات پێ دەچێت دوا کەوتبێت بۆ کارەکەی هەندێکیش وەک من بۆ ڕاکردن هاتوونەتە دەرەوە

خاتوونێکی پیر لەگەڵ سەگەکەی بۆ پیاسە کردن لە دەرەوە بوون

گۆرانیەکە پچرا دوای ئەوەی مۆبایلەکەم زەنگی لێدا

سەیرم کرد ئەوە سۆنگهوا بوو پەوەندی ئەکرد بە بێ کات بە فیرۆ دان مۆبایلەکەم بێدەنگ کرد دڵنیام ئێستا زۆر توڕەیە چونکە وەڵامی هیچ یەکێک لە پەیوەندیەکانم نەداوەتەوە وە نامەوێت ئەمرۆش بە جەوێکی خراپەوە بەرێ بکەم

لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە دەستم کرد بە ڕاکردن بۆ ئەپارتمانەکە

خەریکی کردنەوەی دەرگاکە بووم

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now