part 49

101 24 158
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.....................................................

"لە راستیدا "
پەرستارەکە وتی
"خوێنی زۆری لێ ڕۆشتوە پێویستمان بە خوێنە هەر ئێستا لە جۆری (B) ئەگینا نەخۆشەکە لەدەست دەدەین"

"من پێی دەدەم "
یونهۆ بە خێرای وتی

"تکایە لەگەڵم وەرە "
پەرستارەکە وتی

یونهۆ بە خێرای دوای پەرستارەکە کەوت

خاتوون ئانا هۆشی لەدەست دا و کەوتە سەر زەویەکە

"دایە"
جەیمس هاواری کرد و دایکی کردە باوەشی

"هەر ئێستا بۆیە به ژووری چاودێری"
هۆنگجوونگ وتی

جەیمس خاتوون ئانای هەڵگرت
هۆنگجوونگ بانگی یەکێک لە پەرستارەکانی دا تاوەکو یارمەتی بدەن

سۆنگهوا بەرەو دەرگای ژووری نەشتەرگەری ڕۆژت بەڵام جۆنگهۆ قۆڵی گرت

"خەریکی چیت؟"
جۆنگهۆ وتی

سۆنگهوا دەستی جۆنگهۆی دوورخستەوە

"دوورکەوە نەفرەتی"
سۆنگهوا وتی
"نۆڤا پێویستی بەمنە"

جۆنگهۆ سۆنگهوای لەلای دەرگاکە دوورخستەوە

"ئەو پێویستی بە کەس نییە ئێستا "
جۆنگهۆ وتی
"کاتێک پێویستی پێمان بوو لێی دوورکەوتینەوە "

"نۆڤا لە کەسمان خۆشنابێت سۆنگهوا ئێمە هەڵەیەکی زۆر گەورەمان لەبەرامبەر کرد کێ دەزانێت دەبێ ئەوکات لە چ حاڵێک بووبێت "
مینگی وتی

سۆنگهوا بەبێدەنگی سەیری هەمووانی دەکرد کۆتاجار چاوی کەوتە سەر دەرگای ژووری نەشتەرگەری

بەبێدەنگیەوە لەبەردەم ئەفسەر ئەلێکس وەستا و هەردوو دەستی بۆ درێژ کرد

"ئەوە چییە؟"
ئەفسەر ئەلێکس وتی و بە تێنەگەیشتنەوە سەیری سۆنگهوای کرد

"من تاوانبارم بۆ ئەو حاڵەی نۆڤا کەوایە دەزگیرم بکە "
سۆنگهوا وتی

"سۆنگهوا"
هۆنگجوونگ وتی

"من تاوەنبارم هۆنگ "
سۆنگهوا بە تیژی وتی

ئەفسەر ئەلێکس دەستەکانی سۆنگهوای دوورخستەوە

"هیوادارم وەک تۆ رۆژێک پشت لە خۆشەویستی ژیانم نەکەم پێویست ناکا سزا بدرێت و بخرێیتە زیندان هەر خۆی ئێستا خەریکە ئازاری ویژدان دەتکوژێت من ئەوە دەبینم ئەوە بەسە بۆ تۆ "
ئەفسەر ئەلێکس وتی و سۆنگهوای بەو شێوەیە جێ هێشت

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now