part 26

91 20 349
                                    

.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
......................................

کەسکی دەستی لەسەر شانەکانم دانا
سەیریم کرد ئەوە جۆنگهۆ بوو

"ئەو باش دەبێت "
جۆنگهۆ بە میهرەبانیەوە وتی

"دڵم دەشکێ هەر جارێ بیرم دێتەوە ئەوە هوایە لەسەر ئەو تەختەیەی نەخۆشخانە"
وتم

جۆنگهۆ منی خستە باوەشی خۆی

"تێپەڕی گرینگ ئەوەیە ئێستا سۆنگهوا هێشتا لە ژیانە "
جۆنگهۆ وتی

"کێ ئەوە دەکات؟"
وتم

"نیۆڕک خ*ێری زۆری لێیە "
جۆنگهۆ وتی

"دەستت لە مشکەکەی من دوورخەوە نەفرەتی "

من و جۆنگهۆ سەیری یەکترمان کرد

"شتێکت وت ؟"
وتم

"من نەبووم "
جۆنگهۆ بە سەرسامیەوە وتی

"دەبێ ئەوە سان بێت ؟"
وتم

"گەمژەینە"

من و جۆنگهۆ بە خێرای سەیری سۆنگهوامان کرد
چاوەکانی کردبوویەوە بەڵام زۆر بە کەمی چونکە هەمووی هەڵئاوسابوو

"هوا"
وتم و دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن

"مشکەکەم "
سۆنگهوا بە کزی وتی

"برا ئێستا باشی هەست بە ئازار ناکەیت؟"
جۆنگهۆ وتی

"دەتکوژم ئەمجارە ببینم نۆڤا بخەیتە باوەشی خۆت "
سۆنگهوا وتی

"کەوایە هەوڵبدە "
جۆنگهۆ بە پێکەنینەوە وتی

"من بانگی هۆنگ دەکەم "
وتم و بە خێرای لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە

بە گریانەوە بەرەو لای هۆنگ کەوتمە ڕێ دەمتوانی پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام پێوستم بەوە بوو بێمە دەرەوە نامەوێت سۆنگهوا بەو حاڵەوە بمبینێت

توانای ڕاکردنیشم نەما بە هێواشی دەڕۆشتم بە یارمەتی دیوارەکان خۆم گرتبوو نەخۆشخانە بە تەواوی بێدەنگ و ترسێنەر بوو بەڵام ئەوە ئێستا هیچ گرینگ نییە

بە خێرایی لەلایەن دەستێکەوە ڕاکێشرامە لایەک زۆر بە خراپی پشتمی بەر دیوارەکە دادا و دەستی لەسەر دەمم دانا

هیچ شۆک نەبووم من لەو جۆڵە لە ناکاوانە داهاتووم دووبارە ئەو دەمامک سوورە نەفرەتیەیە

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now