part 42

97 26 393
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
....................................

لەگەڵ یەکێک لە پۆلیسەکان بە رێرەوی زیندانەکە رێمان دەکرد بەرەو ئەو قاوشە دەرۆشتین کە دەبوو لێی بمێنمەوە

دوای ئەوەی جلێکی فەرمیان پێ دام تا بیپۆشم
بەزۆر توانیم پۆلیسەکە رازی بکەم کە رێگە بدات بلوزەکەی سۆنگهوا لای خۆم بهێڵمەوە بلوزەکەی سۆنگهوام لەسەر شانەکانم دانابوو و قۆڵەکانیم بەستبوو تا لێم نەکەوێت

پۆلیسەکە دەرگای یەکێک لە قاوشەکانی کردەوە

"برۆ ژوورەوە "
پۆلیسەکە بە تۆنێکی سارد وتی

"تکایە دەتوانم بزانم باوکم حاڵی چۆنە ؟"
وتم

پۆلیسەکە یەخەی گرتم و منی بۆ ژوورەوە پاڵنا و دەرگاکەی داخست

"بە نەفرەت بیت ئەو دەرگایە بکەوە وەڵامم بدەوە من پێویستە بزانم ئەو حاڵی باشە "
هاوارم کرد و لەدەرگاکەم دەدا

"ئەو شتە بچوکە چیی دەکات لێرە ؟"
گوێم لە دەنگی ئافرەتێک بوو

سەیری خاوەن دەنگەکەم کرد

ئافرەتێکی درێژ بوو قژێکی زیوی هەبوو لەگەڵ پێستێکی سپی بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم

گرینگیم پێی نەدا و دووبارەی دەستم کردەوە بە هاوار کردن و لە دەرگا دان

"هێی تۆ سەیرم بکە ناوت چییە؟"
ئافرەتەکە وتی

"دەکرێ دەمت داخەیت؟"
هاوارم کرد
"ئەو دەرگایە بکەوە تەنها وەڵامم بدەوە بەنەفرەت بن هەمووتان نەفرەتین "

ئافرەتەکە بە خێرای منی راکێشا وای کرد سەیری بکەم بە خێرای پاڵی نام بەر دەرگاکە کەوتم

ناچار بووم سەرم بەرز بکەمەوە تا روخساری ببینم بە هۆی جیاوازی باڵامان

"ئێمە لێرە نین تا گوێ لەو دەنگە ناخۆشەی تۆ بگرین "
بە تورەیەوە وتی
"دواتر تۆ چیت تا وا هاوار بەسەر من بکەیت نازانم ئەگەر لە دەرەوەی ئێرە کەسێکی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵات بیت بەڵام شتی بچوک لێرە من خاوەن دەسەڵاتم هەر هەڵەیەک بکەیت ئیتر بۆنی ژیان ناکەیتەوە "
خەندەیەکی لاری کرد

"دوورکەوە نەفرەتی بۆنت زۆر ناخۆشە "
وتم و لوتم گرت بۆنێکی زۆر ناخۆشی لێ دەهات هەر حەزم ئەکرد ب*شێمەوە
"خێرا پێم بڵێن ئەگەر ئێرە گەرماوی لێ نییە "

هەموو ئەوانی تر بە شۆکەوە دەمی خۆیان گرت

قژم لە ناو دەستەکانی ئەو ئافرەتە دۆزیەوە

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now