part 23

101 20 354
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
........................................................

"وا باشترە لەمە و دوا ئاگاداری تۆنی دەنگت بیت "
سۆنگهوا وتی کە خەیریکی لێ خوڕینی ئۆتۆمبێل بوو
"گوێت لە دکتۆر بوو چی وت ؟ هەتا ئەوە بۆ بیستنیشت خراپە"

بەبێزاری سەیری ڕێگاکەم کرد

"وابزانم زۆر باش دەبێت ئوویۆنگیش جارێک بەو شێوەیە نەتوانێ قسە بکات بۆ ئەوەی بزانێت ژیان کردن بە ئارامی و دوور لە دەنگە دەنگ چەندە خۆشە "
سۆنگهوا وتی

ئەو کوڕە نان لە گەروی ناچێتە خوارەوە ئەگەر ڕۆژێک گلەیمان لێ نەکات

بەڕاستی ئەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و بخەوم بەهۆی ئەو یوو یۆنگ'ە گەمژەیە پشوەکەشم لێ تێک چوو

"شتێکی سەیرە کە بەم شێوەیە بێدەنگی "
سۆنگهوا وتی

تەنها چاوەرێ بکە دواتر خۆت دەبینەوە کە توانیم دووبارە قسە بکەمەوە سوێند دەخۆم شێت و هارتان ئەکەم خەریکە ئەتەقم لە ناوەوەی خۆم کۆمەڵێ شت هەیە دەبێ بیانڵێم

"با گۆرانیەک لێدەین با شوێنی تۆ بگرێتەوە "
سۆنگهوا وتی و گۆرانیەکی لێدا 

بەڵام نەفرەت دڵخوازترین گۆرانی من کە لە ئێستادا ناتوانم بیڵێمەوە

Harleys in hawaii

سوێند دەخۆم بە ئەنقەست وا ئەکات دڵنیام

"ئاوا دەتوانم بە باشی گوێم لێی بێت بێ ئەوەی بێزارکەرێک بێت و گۆرانیەکە بڵێتەوە و بیشێوێنێ "
سۆنگهوا وتی

دەستم کرد بە شەق لێدانی

"هێی نۆڤا من شۆفێری ئەکەم ئەوە مەترسیدارە "
سۆنگهوا وتی و هەوڵی دەدا سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بێت و نۆڤا بوەستێنێت

"نۆڤا"
بە تورەیەوە هاواری کرد سوکانەکەی سوڕاند

وەستام و بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد

"تۆ گەمژەی یان چی ؟ "
بە توڕەیەوە وتی و ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەکی شەقامەکە وەستاند
"خەریک بوو توشی ڕووداوی هاتوو چۆبین بەهۆی ئەو ڕەفتارە منداڵانیەی تۆ ، خەریک بوو لەدەستت بدەم نەفرەتی "
ڕستەکەی کۆتایی بە هاوارەوە وت

فرمێسکەکانم کۆبوونەوە ئامادە بوون بۆ کەوتن

جەنتاکەم هێنا و دانەیکم بە شانەکانی کێشا و بەخێرای لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم دەستم کرد بە ڕۆشتن

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now