part 30

79 21 281
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
...................................................

لەگەڵ جێسیکا برینەکانی سۆنگهوامان پاک کردەوە سەر لەنوێ
دواتر دەستم کرد بە پاک کردنەوەی سۆنگهوا بە ڕادەیەکی زۆر بێزار ببو لەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت گەرماوی نەکردوە بەردەوام دەیبۆڵاند بۆیە ناچار بووم قژی بە جوانی بشۆم سەرەتا دواتر لە سەریەوە تا سکی بە یارمەتی خاولیەکی تەڕ بۆی پاک بکەمەوە دوای ئەوە لە ئەژنۆ کانیەوە تا قاچی تا کەمێک قەناعەتی بێت و بوەستێت لە خواردنی مێشکم هەردووکمان سوور هەڵگەڕابووین بەهۆی شەرمەوە سۆنگهوا ویستی دایکی ئەوەی بۆ بکات بەڵام دایکی وتی کە لە کارەکەی گیری خواردوە بە هۆی سەرقاڵیەوەبۆیە داوای لەمن کرد

تیشێرتەکەم کردە بەری و دەستم کرد بە ڕێک وشک کردنەوەی قژی بە خاولیەکی پاک و وشک

"ئێستا ئاسوودەیی ؟"
وتم

"سوپاس "
سۆنگهوا وتی

"لێتدەدەم بۆچی سوپاسم دەکەیت "
وتم و دەستم وەک بۆکس لێکرد لە نزیک ڕوخساری

"خۆشمدەوێی"
سۆنگهوا وتی
"لەو دوو سێ ڕۆژە زیاتر حەزەکەم هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم تۆ زۆر گرینگی پێدەری "

"باشە وەک خۆت وتت کە ڕاستە ڕێ بویتەوە ئەوکات داوای هاوسەرگیری بکە "
وتم

چاوەکانی گەشایەوە

"وەڵامەکەت بەڵێ دەبێت ؟"
سۆنگهوا وتی

"با ئەوە سوپرایز بێت "
وتم و چاوێکم لێی داگرت

خاولیەکەم دانا و قژیم ڕێک خست بەو شێوازەی کە خۆی حەزی پێیەتی دواتر مەرهەمم لە برینەکانی ڕوخساریدا

"دەتەوێت سەیری خۆت بکەیت "
وتم و مۆبایلەکەم خستە کامێرا تا سەیری خۆی بکات

"پێویست دەکات ؟"
سۆنگهوا وتی
"من متمانەم پێتە ئەزانم نەتکردوم بە مەیمون "

پێکەنیم

"بەڵام هێشتا سەیری خۆت بکە "
وتم و مۆبایلەکەم لە بەردەمی ڕاگرت
"بەدڵتە؟"

"ڕێک وەک ئەوەیە کە خۆم ئەنجامی دەدەم "
سۆنگهوا بە شانازییەوە وتی
"سەیرکە بەو هەموو برینەوە خو*ڕی دەردەکەوم"
پێکەنی

"پێم مەڵێ دڵت بەو برینانە خۆشە؟"
وتم

"واز لەوە بێنە من برسیمە "
سۆنگهوا وتی

سەیری کاتژمێرەکەم کرد

"کەمێکیتر کاتی خواردنە زۆر نەماوە بەرگە بگرە "
وتم
"با من ئەوانە کۆبکەمەوە "
کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و هەموویان لەلایەک دانا
"کەمێکی تر یونهۆ کچەکان دێنێت بۆ ئێرە داوایان لێ دەکەم کە ئەوشتانە ببەنەوە هیچت پێویست نییە بۆت بێنن ؟"

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now