part 20

97 23 220
                                    


.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.......................................


"من چوزانم تۆ دەرگاکە ئەکەیتەوە "
مینگی وتی و هەوڵی دەدا خۆی لە لێدانەکانم بپارێزێت

یەکێک منی بۆ خۆی ڕاکێشا وای لێ کردم لەلای دانیشم

"دانیشە تکایە تازە لە خەو هەڵسای ئەو هەموو هێزە چییە هەتە "
ئوویۆنگ بە بێزاریەوە وتی

شەقێکم لەسەری دا

"دەمت داخە"
وتم و لە شوێنی خۆم هەڵسمەوە تا دووبارە لە مینگی بدەم

"ئادەی تۆ وەرە "
ئوویۆنگ وتی و منی لای خۆی دانیشاند و زۆر بە توندی گرتمی
"لە شوێنی خۆت هەڵسیتەوە قژ بە سەرتەوە ناهێڵم"

زمانم لێی دەرهێنا

"قازی پیس "
وتم

شەقێکی لە سەرمدا

"بێتام "
ئوویۆنگ وتی

دەستم خستە نێو قژی

"خۆت بێتامی قازی ناشرین "
وتم و توند قژیم گرت

ئوویۆنگ پڕ بە ماڵەکە هاواری ئەکرد

"دەستمان پێ کردەوە ئەترسم ڕۆژێک یەکێکتان قژ بە سەرتانەوە نەمێنێت "
ڤالێریا وتی و پێکەنی

"قژم بەردە"
ئوویۆنگ هاواری کرد و قژمی گرت

"کوڕە تۆی پیس "
وتم

"ئەوە چییە ؟"
هاری بە شۆکەوە وتی و سەیری ئێمەی کرد

"ئەوە حاڵی ئێمەیە هاری "
یونهۆ وتی

"دڵنیام لەگەڵ ئێوە زوو قژم سپی دەبێ "
هۆنگ وتی و دەستی بە سەریەوە گرت

"سەیرکەن جۆنگهۆ لە هەمووتان بچووکترە بەڵام لە هەمووتان باشترە "
هاری وتی

"لەبەر ئەوەیە ئەو کوڕە هەموو کات سەیری فلیم و دراما ئەکات و لە جیهانێکی تر شێتی خۆی دەردەخات"
ستێلا وتی
"دەی دەمەوێت قژ کۆبکەمەوە"

"وتم قژم بەردە مشکی نەفرەتی "
ئوویۆنگ بە هاوارەوە وتی

"تۆ سەرەتا دەستت بەو بەزمە کرد دڵنیابە ئەمجارە کەچەڵت ئەکەم "
وتم و زۆر بە خێرایی قژی ئوویۆنگم ڕاکێشا
"کەچەڵت ئەکەم قازی پیسی بۆق خۆر "

ئوویۆنگ پڕ بە ماڵەکە قیژاندی و ئەویش گرتنی قژمی زیاتر کرد

"ئەرێ کەسێ ئەو دووانە بوەستێنێت من خەریکە شێت ئەبم ئەوە چییە؟"
هاری وتی
"سۆنگهوا بۆچی نایەت تا ئەو کچە ببات"

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now