part 44

90 23 411
                                    

.
.
.

.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.

..............................................


"ئۆیییی ، ئەمرۆ بەیانیەکەی زۆر خۆشە "
ئەو پیاوەی کە هاتە شوێنی نانخواردنەکە وتی و دەستەکانی خۆی بەرز کردەوە و بە شێوەیەکی پیس سەیری ئەو ئافرەتانی ئەکرد

لێرە شوێنی قاوشی ئافرەتان و پیاوان جیاوازە بەڵام لەکاتی نانخواردن و وەرگرتنی هەوای پاک لە گۆڕەپانەکە هەمووان تێکەڵن ئەوە زۆر نائاسوودەکەرە به هەندێکمان بەهۆی ئەو نیگا قێزەونانەی ئەو پیاوە پیسانە

بەبێدەنگی سەیری سنیەکەی بەردەمم کرد و بیرم لەو ڕووداوە دەکردەوە کە بەسەرم هات ئێستا بەجۆرێک باشم ئەو شەوە کە ئەو کچە هەموو شتێکی پێ وتم بە تەواوی حاڵم تێکچوو و هەموو شتێکم بیر هاتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژی تەواو بەهۆی ڕەفتارەکانم و قیژە و گریانەکانم لە ژووری تاکە کەسی بەند کرام

ئەو کچە بەردەوام چاوی لەسەر منە تێگەشت کە من بێتاوانم سوپاسی خوا دەکەم کە دەرکەوت هیچ یەکێک لەو ڕووداوانە بە ویستی من و کەسی تر نەبووە هەموو شتەکان لەدەست دەرچوون و پلانەکان تێکچوون هەوڵم دەدا ئیدی بیری لێنەکەمەوە بەڵام نابێ ئێستا ئارا لە مەترسیە بەهۆی هەڵە تێگەشتنێکەوە من ئەویش بەتەنها جێ ناهێڵن و دووبارە کابووسێکی تر ناخەمە ژیانی خۆمەوە

نەفرەت لە هەمووان دەکەم لە هەمووان بەوە یان دەزانی بەچیدا تێپەریم و بۆچی کەوتمە کۆماوە بەڵام کەس هیچی نەوت هەموو کات بێدەنگیان دەکردم و درۆیان لەگەڵ دەکردم

سەرنجم چووە سەر ئەو زەرفە ڕەشە بچووکەی پێشم سەیری دەورووبەری خۆم کرد هەندێکیان سەرقاڵی نان خواردن بوون هەندێکیشیان خەریکی قسە کردن بوون و سەیری ئەو پۆلیسانەم کرد کە به چاودێری دەوری تەواوی شوێنەکەیان دابوو و چەکیان بە دەستەوە بوو

زەرفەکەم هەڵگرت و سەیری ناوەکەیم کرد

•Red Mask•

بەترسەوە زەرفەکەم هەڵپچری و ئەو پارچە کاغەزەی ناویم دەهێنا بەڵام تێبینی شتێکی ترم کرد لە ناوی بەڵام پێم باشتر بوو سەرەتا نامەکە بخوێنمەوە

.......................................................................

مشکی بچووک بوکەکەمان ناتوانێت زۆر چاوەرێ بکات
کەی دێیتە دەرەوە ؟ مانگێک دەرفەتت پێ دەدەم ئەوە چۆنە ؟ دیاریەکی بچوکەکەم جوانە ؟

دەمامک سوورەکە

.................................................................

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now